عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ پاڵپشتییەكی سەربازی نوێی ئەمریكا گەیشتبێتە ئەنبار
  2019-07-06       603       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، هەواڵی گەیشتنی پاڵپشتی سەربازیی نوێی ئەمریكای بۆ بنكەی سەربازی "عەین ئەسەد" لەئەنبار رەتكردەوە.

ئاوێنە: هەر ئەمڕۆ ئەمڕۆ شەممە هەندێك لەمیدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە كە پاڵپشتى نوێى سەربازی ئەمەریکى لە ئۆتۆمبێل و کەرەستەى سەربازیى و لۆجیستى گەیەنرایە بنکەى سەربازیى (عەین ئەلئەسەد) لە ئەنبارو  هاوکارییە سەربازییەکان پێكدێن لەزیاتر لە (100) ئۆتۆمبێل و کەرەستەى مەشق و راهێنان و کەرەستەى لۆجیستى ناوچە بیابانییەکانن بۆ پاراستنى سنورەکە.

بەڵام پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، عەمید یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئەو هەوڵەی بەدرۆ خستەوەو رایگەیاند"ئەوەی لەمیدیاكان لەبارەی گەیشتنی پاڵپستی سەربازیی ئەمریكا بۆ بنكەی عەین ئەسەد بڵاوكردەوە دورە لەڕاستییەوە."

وتیشی"ئەو بنكە سەربازییە، بنكەیەكی سەربازی عێراقییەو راوێژكارانی سەربازیی ئەمریكاشی لێیە بەمەبەستی مەشق و پڕچەككردن."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×