ریزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان راگەیەندرا
  2019-07-06       942       
هەریەکە لە پاسپۆرتەکانی ژاپۆن و سینگافور بە بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان هەڵبژێردرا. کەسانی خاوەن ئەم پاسپۆرتانە دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی ١٨٩ وڵات بکەن.

ئاوێنه‌: ئەم ئامارە کە لەلایەن هێنلێی پاسپۆرت ٢٠١٩ـەوە بڵاوکراوەتەوە، ساڵی رابردوو ژاپۆن و سینگافور ریزبەندی یەکەمیان لە ئەڵمانیا وەرگرتبوو.

جێگای باسە هەریەکە لە ئەڵمانیا، فینلەندا و کۆریای باشوور لە ریزبەندی دووەمی لیستەکەدان.

جیالەمە تورکیا بە گوێرەی پارساڵ ٢ پلە نزمبووەتەوە بۆ ٥٣ـەمین. بەمجۆرەش بە پاسپۆرتی تورکیا دەتوانرێت سەردانی بەبێ وەرگرتنی ڤیزە بۆ ١١٠ وڵات ئەنجامدا.

هەروەها عێراق کە لە سەد و هەشتەمینی ریزبەندەکە دایە، کەسانی خاوەن پاسپۆرتی عێراق دەتوانن سەردانی ٢٧ وڵات بکەن بێ ئەوەی ڤیزە وەربگرن.

هەڵبەت لە دواهەمین ریزبەندی ئامارەکەدا وڵاتی ئەفغانستان هەیە کە بەو پاسپۆرتە بۆت هەیە تەنها سەردانی ٢٥ وڵات بکەیت بەبێ وەرگرتنی ڤیزە.

ئەمەش ریزبەندەکە:

ژاپۆن – سینگافور {١٨٩}
ئەڵمانیا – فینلەندا – کۆریای باشوور {١٨٧}
ئیتاڵیا – دانیمارک – لوکسێمبۆرگ {١٨٦}
ئیسپانیا – فەرەنسا – سوید {١٨٥}
نەمسا – هۆڵەندا – پورتوگال – سویسرا {١٨٤}
کەنەدا – یۆنان – ئیرلەندا – نەرویج -بەڕیتانیا – ئەمریکا بەلجیکا {١٨٣}
ماڵتا {١٨٢}
کۆماری چیک {١٨١}
ئوستوراڵیا – ئیزلەندا – لیتڤانیا – ئیزلەندای نوێ {١٨٠}
سلۆڤێنیا – سلۆڤاکیا – لیتۆنیا {١٧٩}
 

101. بەنگلادش – ئێران – لوبنان – کۆریای باکوور – ئەرتریا {٣٩}

102. نیپاڵ {٣٨}

103. سودان – لیبیا – ئیدارەی فەڵەستین {٣٧}

104. یەمەن {٣٣}

105. سۆماڵ {٣١}

106. پاکستان {٣٠}

107. سووریا {٢٩}

108. عێراق {٢٧}

109. ئەفغانستان {٢٥}
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×