2019-07-06   706     
دوای ئه‌وه‌ی ئێران ھه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتھه‌ڵگری به‌ریتانیای كرد، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتھه‌ڵگری گه‌وره‌ی ئێران له نزیك كه‌ناره‌كانی جه‌به‌ل تاریق كه نه‌وتی بۆ سوریا گواستوه‌ته‌وه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی تر ھۆشداریی دا به ئێران و له وته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له كۆشكی سپی رایگه‌یاند، پێویسته ئێران زۆر به‌باشی ئاگای له‌خۆی بێت.
ئاوێنه: موحسین ڕه‌زایی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران له تویتێكیدا ھه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی به‌ریتانی كردبوو ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته كه‌شتییه ئێرانییه‌كه ئازاد نه‌كات.
عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش رایگه‌یاندبوو، كه‌شتییه‌كه نه‌وتی له ئێرانه‌وه بار كردوه. سه‌ره‌تا ده‌نگۆی ئه‌وه ھه‌بوو نه‌وته‌كه له عیراقه‌وه باركرابێت، به‌ڵام دوای وردبینی كردن له داتاكانی تایبه‌ت به‌و كه‌شتییه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌شتییه له به‌نده‌رێكی ئێرانه‌وه ئه‌و نه‌وته‌ی باركردوه.