دوڕان كاڵكان: پارتی‌و یەکێتی لەدوای راپەڕینەوە لەپیلانگێڕاندان دژی پەکەکە
  2019-07-06       2157       

ئئا: ئاوێنە، (ANF)

دوران كاڵكان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەم گفتوگۆیەی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دەڵێت "ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرانی پارتی و یەكێتی هۆشیار كردەوە و وتی "ئێمە لەدژی ئەوە نین كە ئێوە ببنە یەك، بەڵام نابێت ئێوە لەبەرانبەر پەكەكەدا ببنە یەك بە پشتگیریی ئەمریكا و توركیا ئێوە لەبەرانبەر پەكەكە ببنە یەك، ئەوە دەبێتە خیانەت".

 


پ-١٩ی ئایاری ١٩٩٢ لە باشوری كوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمان كرا بڕیاری یەكەمی حكومەتی باشور كە لە ٢٨ی حوزەیران ڕاگەیاندرا، بڕیاری شەڕ لەدژی پەكەكە بوو تشرینی یەكەمی ١٩٩٢ شەڕ دەستیپێكرد ئێوە دەتوانن باسی ئەو شەڕە بكەن؟

لە ئابی ١٩٨٥، دوای كشانەوە لە پرۆتۆكۆڵی ڕێككەوتن ڕاگەیاندرا بەدواوە، پەیوەندییەكانی نێوان پارتی- پەكەكە ئاڵۆز و شەڕ بوو شەڕ تەنیا لە ١٩٩٢ دروست نەبوو، لە ڕاستیدا لە ساڵی ١٩٨٥ تا ١٩٨٦-١٩٨٧ و بەهاری ١٩٨٨ بەردەوام بوو شەڕی عێراق و ئێران وەستا، سەدام كۆمەڵكوژیی هەڵەبجە و هێرشەكانی ئەنفالی بەڕێوە برد، هەتا قۆناغی ئاوارەبوونی لە باشوری كوردستان بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوام بوو پەكەكەش بە پلانەوە هیچ هێرشێكی نەكرد لە ساڵی ١٩٨٥ هەتا بەهاری ١٩٨٨ هیچ ڕووداوێكی وەكو نمونە نییە پەكەكە هەمیشە ویستویەتی بە شاراوەیی بمێنێتەوە، خۆی بپارێزێت، بنكەی هێرشەكانی پارتی نەبوو و ویستی شەڕ و ئاڵۆزی زیاد نەبێت ئەو لایەنەی هێرشی دەكرد بەردەوام پارتی بوو ویستی لە باشوری كوردستان ببێتە بەربەست و پەكەكە سوود لە باشور وەرنەگرێت بە گرتنی سنوور ویستی لەبەردەم هێزی پەكەكە ببێتە بەربەست و پەكەكە سوود لە سنوری عێراق- توركیا وەرنەگرێت، لەناو ئەوەدا لەڕاستیدا بەو پشتیوانییەی لە توركیا وەرگرت دەیەویست بە شێوەیەكی هۆشیارانە هەوڵی خراپەكاریی گەورەی دا هەڵوێستی گشتی حزبەكە بەو شێوەیە بوو لەناو حزبەكەدا هەندێك دەنگ دژی ئەو هێرشانە بوون دۆخی تاكەكەسیش كاریگەریی بەسەر ئەوەوە هەبوو.

لە بەهاری ١٩٨٨دا شەڕی عێراق و ئێران كۆتایی هات، لە باشوری كوردستان لە ئەنجامی هێرشەكانی سەدامدا هێزەكانی پارتی- یەنەكە ناچار بوون پاشەكشە بكەن و ئەو دۆخەی كەمێك گۆڕی هەتا ساڵی ١٩٩٠بەو شێوەیە بەردەوام بوو لەو دۆخەی كە باسمان كرد هێزی پارتی نەمان لەسەر سنوور لە جوگرافیای بادینان هەموو گەریلای پەكەكە مانەوە ئیتر كاتێك دەوترا 'هێزی كورد'، ئەوانەی كە خاكی خۆیان بەجێنەهێشت، لەدژی ئەو هێرشانەی لە باشور لە باكور نوێنەرایەتی كوردی دەكرد، تاكە هێز كە بۆ كوردایەتی بەرخۆدانیان كرد، گەریلاكانی پەكەكە بوون كاریگەریی پەكەكە وەك چۆن لە باكور هەبوو، لە باشوریش لەناو كۆمەڵگەدا پێشكەوتنی بەخۆوە بینی لەڕاستیدا هەتا ڕاپەڕینی ١٩٩١ دۆخەكە بەو شێوەیە بوو.


دوای ئەوەی كە سەددام كشایەوە، باشوور بە تەواوی چۆڵ مایەوە
لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ دۆخەكە گۆڕا لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمریكا، سەدام حسێن هێزەكانی خۆی لە كوردستان كشاندەوە بەغدا و كوردستان بەتەواوی بەتاڵ كرا دوای قۆناغێكی دیار بە هاوكاریی هێزەكانی دەرەوە لە نوێوە هێزەكانی پارتی- یەكێتی هێنرانە ئەو شوێنانەی كە دەوڵەتی عێراق چۆلی كردبوون، پارتی- یەكێتی لە شوێنیان جێگیر كران، پارتی ڕێكخستنێكی بادینانی بوو، زۆرتر لە دەوروبەری دهۆك بوو یەكێتی ڕێكخستنێكی سۆرانی و لە سلێمانی و دەوروبەرەكەی بوو، بەشێكی گرنگی هەولێر لەژێر كاریگەریی یەكێتیدا بوو بەوەی كە لەژێر كۆنترۆڵی هەردوو هێزەكدا بێت، وەكو ئەوەی ئەمڕۆش بەردەوامە، ویستیان ئیدارەی باشوری كوردستان دروست بكەن.

دوای ئەوەی كە سوپای عێراق تێكشكێندرا و هێزەكانی خۆی بۆ بەغدا پاشەكشە پێكرد، لە باشوری كوردستان بۆشاییەكی بێدەوڵەت و ناوچەیەكی چۆڵ دروست بوو لەو كاتەدا پەكەكە شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی دەستپێكردبوو و ڕاپەڕین دروست دەبوون سیستمی دەسەڵات یانیش هێزە مۆدێرنیتە سەرمایەدارییەكان كە لە كوردستان حوكمی قڕكەر-داگیركارییان دەكرد، ترسێكی گەورەیان هەبوو لەوەی كە پەكەكە باشوری كوردستان بگرێتە دەست خۆی وابیریان دەكردەو كە گەریلاكانی پەكەكە لە دۆخی بۆشایی باشوری كوردستان سوود وەربگرن و بەگشتی دەستی بەسەردا بگرن بۆ ئەوەی پێش بەو ئەگەرە بگرن بەپەلە پارتی- یەكێتی كە لە ئاوارەییدابوون دیسان گواستیانەوە باشوری كوردستان و بۆ ئەوەی باشوری كوردستان لە پەكەكە بگرن ویستان ئیدارەكە دروست بكەن بەناوی 'ئۆپەراسیۆنی هێزی چەكوش' بە پێشەنگایەتی ئەمریكا، سیستمێكی پاراستنیان دروست كرد كە توركیاشی تێدابوو بە سەپاندنی هاوپەیمانیەتی پارتی و یەكێتی كە ناوەندەكەی لە هەولێر ئەو ئیدارەیەی باشوری كوردستانیان دروست كرد.

بڕیاری سەرەتایان ئەوە بوو كە پەكەكە وەكو "ڕێكخستێكی تیرۆر" پێناسە بكەن
بە دروستكردنی ئەو ڕێبەرایەتییە، لەراستیدا ئامانجیان دروستكردنی بەربەست بوو لە كاریگەریی پەكەكە لەسەر باشوری كوردستان.

سیستمی داگیركەری جیهانی كە لە ١٩٧٩ بڕیاری دابوو كە 'پەكەكە نەچێتە ماردین، نەچێتە بۆتان' بە 'ئۆپەراسیۆنی هێزی چەكوش'ی ١٩٩١دا هەمان سیستمی داگیركەری گەردوونی بڕیاری دابوو كە 'پەكەكە نەچێتە باشوری كوردستان، دەبێت سنورەكانی باشوری كوردستان لە پەكەكە وەربگیرێنەوە'،  بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە بە رێكخستنەكانی پارتی و یەكێتی پڕ بكەنەوە كە لە ئەنجامی لاوازكردنی سەدام حسێن دروست بوو.

ئەو دەوڵەتەی كە هەیە، ئیدارەی باشوری كوردستان لەسەر ئەو بنەمایە دروست بوو پشتیوانەكانی ئەمریكا و توركیا بوو. توركیا خۆی دژی پەكەكە شەڕی دەكرد لە بنەڕەتەوە هاوكاریی پارتی و یەكێتیشیان كرد بۆ ئەوەی شەڕ لە دژی پەكەكە بكەن و لە بەرانبەریشدا ئیدارەكەیان قبوڵ كرد ئەوەیان قبوڵ كرد كە ئیدارەیەك هەبێت و ناوەندەكەی هەولێر بێت دوای ئەوەی فۆرمی ئیدارەكە پێكهات پەرلەمان دروست كرا و ئیدارەش راگەیاندرا و یەكەمین بڕیاریش 'ناساندنی پەكەكە وەكو رێكخستنێكی تیرۆر و دەركردنی لە باشوری كوردستان' بوو. لەسەر ئەو بنەمایە بە هاوكاریی ئەمریكا و بە هێزەكانی توركیا- پارتی – یەكێتی پلانێكی هاوبەشیان داڕشت كە پەكەكە لە سنوورەكانی عێراق – توركیا دەربكەن و هێرشێكی سەربازیی بەرفراوانیان دەستپێكرد.


چەندین مانگ لە حەفتەنین بەرخودان كرا
بۆ ئەوەش ویستیان هێزەكانی گەریلا لەو ناوچانە گەمارۆ بدەن و لەناویان ببەن بەرخودانێك گرنگ بوو لە حەفتەنین بەرخودانێكی قارەمانانە كرا كە چەندین هەفتە بەردەوام بوو لە زابیش هێزەكانمان خۆڕاگرییان كرد لە خواكوركیش بەرخۆدانێكی گرنگ كرا، بەڵام دوای ئەوەی كە دواتر بە سوپای تورك و هێزەكانی پێشمەرگە دۆخی گەمارۆدانی بارەگاكانی گەریلا دەستیپێكرد – ئێستاش لەو دۆخەی كە هەیە دەردەكەوێت- مەیلی ڕادەستبوونی ئۆپۆرتۆنیستی فەرهاد هاتە گۆڕێ لەو ناوچەیە ڕێككەوتنێك كە پاشەكشە قبوڵ دەكات ئیمزا كرا.

بەشێكی گرنگی هێزەكان لە خواكورك لەسەر ئەو بنەمایە گوازرانەوە ناوچەی زەڵێ چەند تابۆرێك ڕەوانەی حەفتەنین كران لەڕاستیدا ئەو هێزەی لە حەفتەنین مابووە كشایەوە بۆتان هێزەكانی زاب-ئاڤاشین كشانەوە لای زاگرۆس بەشێكی هێزەكانی خواكوركیش كشانەوە سنووری شەمزینان، بەڵام بەشێكیشی لەئەنجامی هێڵی تەسلیمبوونی فەرهاد كشانەوە ناوچەی زەڵێ.

كەمپێك كە ڕێكخستنی یەكێتی لێ هەبوو، لەسەر بنەمای رێككەوتنی پارتی و یەكێتی گەریلاكانی پەكەكە لەژێر كۆنترۆڵدا و وەكو نیمچە زیندانیی دادەخرێت لە ناوچەكانی چیای ستراستی كە باكور و باشوری كوردستان بەیەكتری دەگەیەنێت كاریگەری گەریلا نەهێڵێت پاشەكشەیەكی دیرایان دروست كرد. بارەگای لاوازكردن، بەڵام دوای چەند مانگێك گەریلا دیسان قورسایی دایە سەر هەمان ناوچە و ئەو كارگەرییەی كە لەدەستایان دابوو، دیسان لەو ناوچانە كاریگەریی خۆیان دروست كردەوە.


لە كۆبوونەوەی ١٩٩٥ی دوبلین لەژێر چاودێریی توركیا دۆخێكی نوێیان بۆ باشوری كوردستان دروست كرد دوای كۆبوونەوەی دبلن، بارزانی بە فەرمی بانگهێشتی سوپای توركی كرد دوای دبلن واشنتۆنیش هەندێك كۆبوونەوەی رێكخست. _تایبەتمەندیی بنەڕەتی ئەو قۆناغە چی بوو؟

+ئەو قۆناغە قۆناغێكی مێژوویی بوو دەبێت ئەو پێشكەوتنە لە چوارچێوەی زنجیرەی بنەڕەتیدا باش تێبگەین یەكێتییەكەی ساڵی ١٩٩٢ بە پێشەنگایەتی ئەمریكا هێزەكانی دەرەوەیان پێكهێنا بەڵام پارتی و یەكێتی لە ساڵەكانی ١٩٧٥ بەدواوە هەتا پێش ئەوە، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوانیاندا نزیكی یەكتر نەدەكەونەوە و شەڕ هەبوو لە نێوانیاندا هەتا ساڵی ١٩٩١ ئەو دۆخەی شەڕ بەردەوام بوو دوای ئەوەی ساڵی ١٩٩١ كاریگەریی سەدام حسێن لەسەر باشوری كوردستان نەما لە نوێوە بەرەی هێزەكانی پارتی و یەكێتی هێزە نێونەتەوەییەكان زیاتریش ئەمریكا نەك شەڕكردنی پێكەوە، بەڵكو پەیوەندیی و رێككەوتنی شەڕیان خستبووە بەردەمیان، دەیانگوت "ئێوە لەدژی پەكەكە بن، ئێوە دەبنە یەك"

لە ئەنجامدا حكومەت و پەرلەمانێكی هاوبەش كە ناوەندەكەی لە هەولێر بێت دروست كرا لە حكومەتدا یەكێتی كاریگەریی هەبوو سەرۆك وەزیران لە وان بوو، سەرۆكایەتی هەرێم دواتر بوە فەرمی، لەژێر كاریگەریی پارتیدا بوو، بەڵام لەڕووی حاكمیەتی هەرێم و هێزدا یەكێتی كاریگەریی زیاتر بوو ناوەندی حكومەت هەولێر بوو چونكە لەڕووی سرووشتییەوە كۆمەڵگەی سۆرانی پشتیوانی بوو لەبەرئەوە لە سلێمانی كاریگەریی یەكێتی هەبوو پارتی تەنیا لە دهۆك و دەوروبەرەكەی كاریگەری هەبوو، بەڵام رێككەوتبوون، پێكەوە دەچوونە هەڵبژاردن پەرلەمانێكیان لە ١٠٠ ئەندام پێكهێنابوو ٥٠ یەكێتی و ٥٠ پارتی بوون و ئەوان قازانجیان كرد بەو شێوەیە نوێنەرایەتییەكی یەكسانیان دەكرد.

ئەو ڕێككەوتنە لە بەهاری ١٩٩٤ هەڵوەشایەوە من باش نازانم بۆچی تێكچوو، بەڵام حكومەتی هەولێر بڵاوەی پێكرا، رێككەتنی یەكێتی و پارتی هەڵوەشایەوە، شەڕی یەكتریان كرد و لە ئەنجامدا حكومەت هەڵوەشایەوە، هەر حزبێك حكومەتێكی خۆی دروست كرد پارتی كشایەوە دهۆك و حكومەتێكی نوێی وەكو حكومەتی پارتی دروست كرد یەكێتیش لە هەولێر حكومەتی خۆی دروست كرد هەولێر بە دەستی یەكێتییەوە بوو بەو شێوەیە یەكێتی لە هەولێر و سلێمانی و پارتیش لە دهۆك حاكم بوو لەو كاتەدا لەنێواندا شەڕێكی تووند دروست بوو دواتر هەندێك لایەنی دەوروبەر كەوتنە نێوانیان و كۆتاییان بە دۆخی شەڕ هێنا، بەڵام دۆخەكە بە ناكۆكی هەردوو هێز پێكەوە، دۆخی ئاڵۆز تەواو نەببوو دیسان پارچە پارچە بوونی دووەم بەردەوام بوو.


ساڵی ١٩٩٥ شەڕی دووەمی باشوور دەستیپێكرد


ئەو دۆخە هەتا ساڵی ١٩٩٦ بەو شێوەیە بوو، لە ساڵی ١٩٩٤ كاتێك پارچە پارچە بوون دروست بوو، كاریگەریی هەردوو هێز لەسەر باشوری كوردستان كەم بوەوە لەسەر ئەو شتە توركیا و ئەمریكا هاتنەپێش و وتیان "ئێوە پارچە پارچە دەبن و كاریگەریتان نامێنێت و پەكەكە لەو گرفتەی نێوان ئێوە سوود وەردەگرێت دەبێت ئێوە ببنە یەك و پێكەوە لەدژی پەكەكە شەڕ بكەن" ئەو پارچە پارچە بوونە زیانی بە توركیا و ئەمریكا گەیاند، بۆ ئەوەی كۆیان بكەنەوە، لە هاوینی ١٩٩٥دا لە دبلنی پایتەختی ئیرلەندا لەنێوان پارتی و یەكێتیدا دیدارەكان دەستیان پێكرد ئەمریكا و توركیا ئامادەكاریی ئەو دیدارەیان كرد شاندەكانی پارتی و یەكێتی بەشداریی دیدارەكە بوون لەو دیدارەدا وتوێژ لەسەر ئەوە كرا كە دەبێت پارتی و یەكێتی پێكەوە لەدژی پەكەكە شەڕ بكەن.

لەسەر ئەو بنەمایە ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرانی پارتی و یەكێتی هۆشیار كردەوە و وتی "ئێمە لەدژی ئەوە نین كە ئێوە ببنە یەك، بەڵام نابێت ئێوە لەبەرانبەر پەكەكەدا ببنە یەك بە پشتگیریی ئەمریكا و توركیا ئێوە لەبەرانبەر پەكەكە ببنە یەك، ئەوە دەبێتە خیانەت، ئێمە تۆڵەی ئەو شتە دەكەینەوە واز لەو رێككەوتنە بێنن، وەرن لەگەڵ پەكەكە ڕێككەوتن بكەن، ئەگەر ئێوە دەتانەوێت یەكێتی بونیاد بنێن با پەكەكە پاڵپشتیتان بكات پەیوەندی لەگەڵ توركیا دروست مەكەن، پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە دروست بكەن با ئەو شتە ئێمە بەرەو یەكێتی دیموكراتیكی نەتەوەیی ببات". بەڵام زۆر گوێیان بەو شتە نەدا.
كاتێك گوێیان بەو شتە نەدا و لە دیدارەكانی خۆیان بەردەوام بوون، لە پایزی ١٩٩٥دا 'شەڕی دووەمی باشور' لەنێوان پارتی و پەكەكە دەستیپێكرد خۆی لە ساڵی ١٩٩٢دا لەگەڵ توركیا ببونە یەك و لە پشتەوە لە پەكەكەیان دابوو دەبوایە لێپرسینەوە لەو شتە كرابایە بەڵام دەبوایە پیلانگێڕیی دبلن تێكدرابا ڕێبەر ئاپۆ وتی "ئەوە شتە لەبەرانبەر پەكەكە پیلانگێڕییەكە" بۆ ئەوەی خراپ ببێت، هۆشیاریی دا كاتێك  بە هاوكاریی توركیا لە بەرانبەر پەكەكە بوونە یەك، بۆ خراپبوونی پیلانگێڕیی لەبەرانبەر پەكەكە، شەڕێكی دیكە هاتە ڕۆژەڤ لە پایزی ١٩٩٥دا بەهۆی شەڕی نێوان پارتی و پەكەكە دیدارەكانی دبلن وەستێندران و هەردوو لایەن لە دیدارەكە كشانەوە هیچ ئەنجامێكی نەبوو ڕێبەر ئاپۆ ئەو شتەی بینی و شەڕی وەستاند و ئاگربەستی راگەیاند.


دوای ئەوەی یەكێتی خۆی كشاندەوە، پارتی هەولێری بەدەست خست.

لە ساڵی ١٩٩٦دا دۆخێكی لەو شێوەیە بەردەوام بوو هەردوو لا وازیان لە یەكبوون هێنان و لە هاوینی ١٩٩٦دا پارتی لەگەڵ سەدام حسێن ڕێككەوتنی كرد و تانكەكانی سەدامی هێنایە هەولێر لەسەر ئەو شتە ئیدارەی یەكێتی وازیان لە هەولێر هێنا و هەڵاتنە سلێمانی دواتر وازیان لە سلێمانیش هێنا و هەڵاتنە رۆژهەڵاتی كوردستان هێزەكانی پارتی لەو دۆخەدا هەولێریان بەدەستخست دواتر چوون سلێمانیشیان بەدەست خست دواتر هێزەكانی دەرەوە هاتنە ناو دۆخەكە، پارتییان لە سلێمانی دەركرد، یەكێتی جارێكی دیكە لە رۆژهەڵاتەوە پەڕییەوە بۆ سلێمانی، سلێمانی لەدەستی یەكێتیدا مایەوە، بەڵام پارتی هەولێری بەدەستەوە نەدا ئەمجارە هەولێر و دهۆك لە دەستی پاتیدا مانەوە هەردوو هێزەكان دواتر ئیدارەی خۆیان ئامادە كرد یەكێتی لە سلێمانی حكومەتێكی دروست كرد و پارتیش لە هەولێر ئیدارەی خۆی دروست كرد.

كاتێك لە لایەك ئەو شتە دەبوو، لە لایەكەی دیكەش پەیوەندییان لەگەڵ پەكەكە هەبوو و هاوكارییان دەكرد لە ساڵی ١٩٩٦دا ئێمە پێكەوە بووین و پێمانوابوو ئەو شتە بەردەوام دەبێت بەڵام لە بەهاری ساڵی ١٩٩٧دا بینیمان كە پارتی لەگەڵ سەدام ڕێككەوتنیان كردووە و یەكێتی لە  هەولێر دەردەخەن و لە لایەكی دیكەشەوە پارتی لەگەڵ توركیا ڕێككەوتووە و لەبەرانبەر پەكەكەدا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی دیكە كرد ئەو شتەمان لە هێرشەكەی زاب بینی لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٧ هێزەكانی توركیا بۆ دەستبەسەرداگرتنی زاب و بڕیارگەی ناوەندی ئەرتەشی رزگاریی گەلی كوردستان ئارگەكە ARGK هەوڵی دەدا، ەر بەو مەبەستەی هێرشەكەیان دەستپێكرد بینیمان كە پارتیش لە باشور هاوكاریی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەكات و پێكەوە ئۆپەراسیۆنەكە بەڕێوەدەبەن لە دبلن پیلانگێڕییەكە خراپ ببوو بەڵام لە سالی ١٩٩٦دا بە شێوەیەكی شاراوە پەیوەندییان دروست كرد و ڕێككەوتنێكیان ئامادە كرد.

لەبەرانبەر ئەو شتەدا گەریلا بەرخۆدانی كرد، توركیا هێرشی كرد و هاتە ناو زابەوە پارتی قەتل وعامی هەولێری كرد دەیان كادیر و پارتیزانی پەكەكەیان كوشت، ئەو فەرماندەیەی كە ئۆپەراسیۆنەكەی بەڕێوەدەبرد، گەریلا بە مووشەك لێیدا و لە كۆتایی ئایاردا هێزەكانی توركیا كشانەوە پەكەكە لە بادینان بەهێز بوو دواتر پارتی پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ توركیا دروست كرد و لە سەرەتای تشرینی یەكەمی ١٩٩٧دا دەستی بە هێرشێكی نوێ كرد بۆ ئەو هێرشەش ئامادەكارییەكی گەورەیان كردبوو و باشوری كوردستانیان بۆ هێزەكانی توركیا كردبوەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە هەموو شوێنێكیان دا تانكەكانی تورك هەتا دیانا، قەسرێ، سیدەكان و حاجی ئۆمەران هاتن سوپای تورك بە تانك و فڕۆكەكانی ئەو خاكەی پاراست كە لەبەر دەستی پارتیدا بوو ویستیان لەو شوێنانە پەكەكە لەناوببەن و سەروەریی پارتی بەهێزتر بكەن ئەو شەڕە هەتا ١ی ئەیلولی ١٩٨٨ بەردەوام بوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×