2019-07-06   916     
ئەمڕۆ تەقینەوەیە لە ناوەندێکی بازارکردنی بە ناوی دەفۆونتاینس روویدا کەوا دەکەوێتە ناوچەی پلانتەیشن-ی سەر بە ویلایەتی فلۆریدا.
ئاوێنه: لەگەڵ وێرانبوونی شوێن رووداوەکە، وێڕای برینداربوون و گیانلەدەستدانی چەندین کەس، هاوکات چەندین ئۆتۆمبێل زیانی بەرکەوت.
بەرپرسانی ئاگرکوژێنەرەوە ئاماژە بەوە دەدەن کەوا رووداوەکە لە ئەنجامی تەقینەوە گازی هاتووەتە ئاراوە.
جێگای ئاماژەیە دەستبەجی تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەرەوە گەیشتنە شوێن رووداوەکە و بریندارەکانیان گواستەوە نەخۆشخانەکانی نزیک ناوچەکە.
هەڵبەت ئاشکرا کرا کەوا لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان سەبارەت بە رووداوەکە دەستی پێکردووە.