گرژی دەكەوێتە نێوان هێزەكانی روسیاو ئێرانەوە لەرۆژهەڵاتی فورات
  2019-07-06       502       

هێزەكانی روسیا دەیانەوێ‌ بەربەست لەبەردەم هەڵكشانی دەسەڵاتی ئێراندا لەسوریا دروستبكەن، ئەمەش گرژی‌و ئاڵۆزی دەخاتە نێوانەوە لەرۆژهەڵاتی فوارت.


ئاوێنە: كەناڵی بی بی سی بەریتانی رایگەیاند لەدوێنێوە هێزەكانی روسیاو میلیشیاكانی سەر بەئێران لەرۆژهەڵاتی فورات لەئامادەباشی تەواو‌و سەنگەرگرتندان بەرامبەر بەیەكتر، لەبەرئەوەی روسیا كار بۆ ئیحتیوا كردنی هەڵكشانی نفوزی ئێران لەسوریا دەكات.
بی بی سی ئاماژە بەوە دەكات ئەم گرژی‌و ئاڵۆزییەی نێوان روس‌و ئێرانییەكان هەفتەیەك دوای كۆبونەوەكەی نێوان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكی‌و ئیسرائیل‌و روسیا دێت كە ئیسرائیل ئەنجامدرا". 
هاوكات ئاژانسی ئەنادۆڵ جەغت لەوە دەكات كە لەماوەی رابردودا پێكدادان لەنێوان هێزەكانی روسیا‌و ئێراندا لەپارێزگاكانی دیرزورو حەلەب رویانداوە، پاش ئەوەی بازگەی پاسدارانی ئێران رێگەیان لەكاروانی سەربازانی روسی گرتوە‌و ئەمەش پێكدادانی لێكەوتوەتەوە‌و هەردولاش كوژراوو برینداریان هەبوە.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×