سەرۆکی رێخراوی مانگی سووری تونس ئاماژەی بەوە کرد کەوا ناوچەکانی ئەلکەتیف-ی سەر بە شارۆچکەی بنگاردان و لە کەناراوەکانی شارۆچکەی جەرجیس تەرمی ١٣ کۆچبەر دۆزراوەتەوە کە ٣یان ئافرەتن.
ئاوێنه: مونجی سەلیم، سەرۆکی رێخراوی مانگی سووری تونس ئاشکرای کرد کەوا کۆچبەرەکان هەڵگری رەگەزنامەی ئەفریقین و لە دوای لێکۆڵینەوەکان ئەوە خراوەتەرو کە تەرمی کۆچبەرەکان بە ئەگەرێکی زۆر پاشماوەی نقومبوونی بەلەمەکەی رۆژی چوارشەممەیە لە کەناراوەکان تونس.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە کەناراوەکانی تونس بەلەمێک کە کۆچبەری نایاسایی دەگواستەوە ژێرئاو کەوت کەوا ٨٦ سەرنیشینی تیادا بوو.