دوو جۆر ماستی ناسراوی بازاڕەکانی كوردستان شیاو نین بۆ خواردن
  2019-07-07       639       

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند دوو جۆر ماستی كۆمپانیای كاله‌ شیاوی خواردن نییه‌ و له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی جۆره‌كانی ماستی كۆمپانیای كاله‌ براوه‌ بۆ بشكنین بۆ دڵنیابوون له‌ لایه‌نی ته‌ندروستی و ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ردوو جۆری (ماستی به‌یانیان 700گم و سڤن 2 كگم) ته‌ندروست نین بۆ خواردن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رنه‌چووه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه ده‌ست به‌سه‌ر‌ (540) دانه‌ له‌ ماستی به‌یانیان و (240) ماستی سڤنی كۆمپانیاكه‌دا گیراوه‌ و دوای پشكنین له‌ناو براوه‌.‌ 

به‌پێی راپۆرتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیش له‌كۆی (8) جۆری ماستی كۆمپانیای كاله‌ كه‌ پشكنینیان بۆ كراوه‌ ته‌نها هه‌ردوو جۆری (به‌یانیان و سڤن) له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوون و جۆره‌كانی تر به‌پێی پشكنینه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ و بۆ خواردن گونجاون.

سه‌ره‌ڕای له‌ناوبردنی ئه‌و بڕه‌ ماسته‌ نه‌شیاوه‌ش كۆمپانیاكه‌ به‌ بڕێك پاره‌ سزا دراوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×