ترەمپ کاردانەوەیەکی نوێی بەرامبەر هه‌ره‌شه‌كانی ئیران نیشاندا
  2019-07-07       538       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،لە وەڵامی ئێراندا کە رایگەیاندبوو سنووری دیارییکراوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆگاکراو، تێدەپەڕێنێت رایگەیاند “ئێران، لەبارەی ئەو هەڕەشانەی دەیانکەیت وریای خۆت بە؛ رەنگە ئەو هەڕەشانە بگەڕێنەوە و زیانێکت پێ بگەیەنن کە پێشتر بە هیچ کەسێکیان نەگەیاندووە”.

ئاوێنه‌: لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دۆناڵد ترەمپ  جارێکی دیکە کاردانەوەی بەرامبەربە ئێران سەبارەت بە دوایین هەنگاوی ئەو وڵاتە لەبارەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ستۆککراو، نیشاندا.

هاوکات سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، “ئێران راگەیەنراوێکی نوێی بڵاوکردووەتەوە. روحانی دەڵێت ئەگەر رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمیی لە ئارادا نەبێت، ئەوا بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراو تا ئەو بڕەی کە پێیان خۆشە، زیاددەکەن. ئێران، لەبارەی ئەو هەڕەشانەی دەیانکەیت وریای خۆت بە؛ رەنگە ئەو هەڕەشانە بگەڕێنەوە و زیانێکت پێ بگەیەنن کە پێشتر بە هیچ کەسێکیان نەگەیاندووە”.

دوێنێ حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی حکوومەتەکەی لە تاران رایگەیاندبوو، “پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی ٣،٦٧ لەسەدا نامێنێتەوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی جێگیرکراوە، بەڵکو لە دوای حەوتی تەمووزەوە رێژەکە بۆ ئەو ئاستەی کە پێوستیمانە، بەرزدەکەینەوە. ئامۆژگاری ئەورووپا و ئەمریکا دەکەین بەباشی بیر بکەنەوە و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستانەکان. رێزلە یاسا و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بگرن، بەو شێوەیە ھەمووان دەتوانین پابەندبین بە رێککەوتنی ئەتۆمی”.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×