كەجەكە: دیار غەریب بەهاوكاری بەكرێگیراوانی تورك لەهەرێمی كوردستان شەهید كراوە
  2019-07-07       2515       

ئا: ئاوێنە

 

کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە لەراگەیاندراوێكدا شەهید بونی دیار غەریبی ئەندامی كۆنسەكەی راگەیاندو دەڵێت "شەهید بونی ئەم هەڤاڵە بەرێككەوتن نییە، بەڵكو جێبەجێكردنی بەشێوەیەكی بەرنامەڕێژكراوەو بەهاوكاری بەكرێگیراوانی تورك لەهەرێمی كوردستان شەهید كراوە".


كجەكە لەراگەیاندراوەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات ئامانج لەشەهیدكردنی دیار غەریب زەبروەشاندنە لەبزاڤی رزگاریخوازی كورد‌و دەڵێت "هەڤاڵ دیار غەریب لەلایەن رێبەر ئاپۆوە راهێنانی پێكراوەو ئەندامی لیژنەی ناوەندی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و ئەنجومەنی سەرۆكایەتی كەجەكە بوە‌و ماوەی 25 ساڵە لەخەبات‌و تێكۆشانی بەردەوامدایە".


دەشڵێت "ئەم هێرشە بەپیلانگێڕیی ئەنجامدراوەو لەلایەن بەكرێگیراوانی دەوڵەتی تورك لەباشور‌و دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) رێكخراوە".  


كەجەكە جەغت لەوەش دەكات كە ئەم تاوانە هەروا بەئاسانی تێناپەڕێ‌‌و ئەوانەی لەباشوق هاوكاری ئەم پیلانگێڕییە بون بەسزای خۆیان دەگەیەنرێن.وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگه‌یاند ''دیار غەریب، ئەندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه‌ لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراوە''.



ئەمڕۆ ٧ی تەموز، ئاژانسی ئەنادۆڵ زمانحاڵی حکومەتی تورکیا رایگەیاند "کوژرانی ئەو ئەندامەی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە لەئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپاو میت بووە لەقەندیل".



له‌ راگه‌یەندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌قه‌ندیل ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌مه‌ له‌قه‌ندیل به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ بكرێته‌ ئامانج‌و جه‌ختكراوه‌ته‌وه لەوەی دیار غه‌ریب محه‌ممه‌د رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 27-6-2019 له‌ لۆفەکانی كورته‌ك كراوه‌ته‌ ئامانج. 


دیار غه‌ریب محه‌ممه‌د  ناسراو بە هه‌ڵمه‌ت دیار، ساڵی 1973 لەناوچەی قەرەداخ لەدایکبووە، کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواوکردووە، ساڵی 1992 په‌یوه‌ندی به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ كردووه‌ ‌،  لە ساڵی 2008  بووەتە سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە)، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)ـیە.

زۆرترین بینراو
سۆران عومه‌ر: به‌دواداچوونێكى ورد ده‌ریخست ئامانج بابانى بكوژى هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ى و خۆیه‌تى
په‌لەمانتارێکى پارتى: دوای ڕۆژئاوای کوردستان ئاڕاستەی دژایەتی تورکیا بەرەو ڕوی هەرێمی کوردستانە
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی CIA: له‌ ئه‌نجامدا به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساش کورده‌کان به‌جێده‌هێڵن
سیناتۆرێکی ئەمریکی: بۆ تەمبێ کردنی تورکیا پێویستە هەم گێزەر و هەم تێڵا بەکار بهێندرێت
سەركردەیەكی پارتی: تورکیا ناتوانێ ئەو بەرنامە چەپەڵەی بۆ رۆژاڤا دایناوە جێبەجێ بکات
وەفدێكی سەربازیی روسیا گەیشتە قامیشلۆ
داوا ده‌کرێت 40 هەزار سەربازی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکرێت
لەمڕۆوە بە بەردەوامی كامێرای چاودێری لەڕێگایەك دادەنرێت
شاسوار عەبدولواحید: ئەم دۆخە دەبێتە بازدانێکی گەورە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی کورد
ئەسەسەرد: گەر تورکیا ئامانجەکانى لەباکورى سوریا پێکا، ئەوا بیر لە فراوانکردنى سیناریۆکە دەکاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×