2019-07-08   3170     
هاوسه‌ری ئه‌میری دوبه‌ی محه‌مه‌د بن را‌شد ئه‌لمه‌كتوم، بۆ میدیاكان ئاشكرایانكردوه، كه شازاده‌ی دوبه‌ی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه به‌ریتانیایه‌كه‌یدا هه‌بووه.
ئاوێنه: رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێڵ ئاشكرایكردوه "ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌كاتی چوونی ئه‌میری دوبه‌ی بۆ كۆشكه 80 ملیۆن پاوه‌ندیه‌كه‌ی له‌لەنده‌ن ئه‌وه‌ی به‌رچاو كه‌وتووه".
هیای 45 ساڵان كه هاوسه‌ری شه‌شه‌می محه‌مه‌د بن را‌شد ئه‌لمه‌كتومه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی له‌نكاو له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی به‌ره‌و له‌نده‌ن هه‌ڵاتووه‌و دواتر داوای مافی په‌نابه‌ریه‌تی له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا كردوه.
ئه‌و زانیاریانه دوێنێ له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربه خانه‌واده‌ی ئه‌میری دوبه‌ی ئاشكراكراون.