حزبوڵای عێراق داوای داخستنی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا دەکات
  2019-07-08       281       

پاش ئاشکرا بونی سیخوڕیکردنی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار بۆ دەزگای هەوالگری ئەمەریکا (سیا)، کەتایبی حزبوڵای عێراق داوای داخستنی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا دەکات.

ئاوێنە: پاش بڵاوبونەوەی هەواڵی سیخوڕی کردنی لیوا مەحمود فەلاحی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار بۆ دەزگای هەوالگریی ئەمەریکا (سیا)، کەتائیبی حزبوڵای عیراق لەبەیاننامەیەکدا داوای داخستنی باڵوێزخانەی واشنتۆن لەبەغداو دەرکردنی باڵوێزی ئەو وڵاتەی لەعێراق کرد.
لەبەیاننامەکەدا هاتوە "ئاشکرا بونی ئەم سیخوڕییە، شۆکێکی گەورەی بۆ گەلی عێراق‌و هێزە چەکدارەکان دروست کردوە، ئەم ریسواییە رۆڵی تێکدەرانەو پیلانگێڕانانەی باڵوێزخانەی ئەمەریکاو رژێمی زایۆنیستی لەدژی عێراق‌و هێزە نیشتمانیەکانی ئاشکرا دەکات".
رۆژی هەیینی رابردو لەمیدیاکانی سەر بەحەشدی شەعبییەوە فایلێکی دەنگی بڵاوکرایەوە کە پەیوەندی تەلەفونی لیوا مەحمود فەلاحی‌و کەسێکی سەر بە دەزگای هەوالگریی ئەمەریکا (سیا) دەزگای هەوالگریی ئەمەریکا (سیا) دەردەخات‌و هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە لەنێو هێزە عێراقیەکان.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×