بۆ ژنانی‌ دوگیان ئه‌م رێنماییانه‌ زۆر پێویسته‌
  2019-07-08       957       

ئا: ئاوێنە

 

خۆراكی‌ ته‌ندروست زۆر پێویسته‌ بۆ دایكی‌ دوگیان‌و كۆرپه‌له‌، رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌ خۆراكی‌ ته‌ندروست له‌پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانه‌ بۆ دروستبونی‌ منداڵێكی‌ ته‌ندروست‌و دایكێكی‌ له‌شساخ. هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ دایكان ئه‌م چه‌ند خواردنانه‌یان له‌بیر نه‌چێت له‌كاتی‌ دوگیانی‌.
1. ئه‌میگا 3و ڤیتامین D. ئه‌م دو ڤیتامینه‌ به‌شێوه‌ی‌ حه‌ب هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ دایكانی‌ دوگیان بیخۆن، هه‌روه‌ها  ئۆمیگا 3 له‌ هه‌ریه‌ك له‌ خواردنه‌كانی‌ ماسی‌ و تۆوی‌ كه‌تان هه‌یه‌، هه‌رچی‌ ڤیتامین دی‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌تاو ده‌ست مان ده‌كه‌وێت.
2. كالسیۆم. ده‌توانیت به‌شێوه‌ی‌ حه‌ب بیخۆیت رۆژانه‌ 1000 ملیگرام، هه‌روه‌ها له‌خواردنیش ده‌توانیت ده‌ستت بكه‌وێت له‌هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ شیرو په‌نیرو قه‌یماغ‌و...هتد.
3. فۆلیك ئه‌سید. ئه‌م حه‌به‌ زۆر پێویسته‌ بۆ ژنانی‌ دوگیان، هه‌روه‌ها پزیشكانی‌ بواری‌ دوگیانی‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ سێ‌ مانگ پێش دوگیانی‌‌و سێ‌ مانگ له‌سه‌ره‌تای‌ دوگیانی‌ ئه‌م حه‌به‌ بخورێت. بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م حه‌ب‌و خواردنانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ دایكانی‌ دوگیان بیانخۆن.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×