سەرکەوت شەمسەدین: ئەمرۆ خەریك بو پەرلەمان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕێت
  2019-07-08       684       
سەركەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئایندە لەپەرلەمانی عێراق

سەركەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئایندە لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا كە تایبەت بوە بە پێشنیاری هەمواركردنەوەی بڕگەی پلە تایبەتەكان لە یاسای بودجەی عێراقدا، بەشێك لەپەرلەمانتاران داوایان كردوە ماددەی 10ی یاساكەش كە تایبەتە بە بودجەو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەمواربكرێتەوە، بەوەش "خەریك بوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕدرێت."

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە، پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێنشاری هەمواری یاسای بودجەی 2019ی عێراق بۆ پلە تایبەتەكان كۆبوەوە.

بەپێی قسەی سەركەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری ئایندە لەپەرلەمانی عێراق، بەشێك لەپەرلەمانتارانی عێراق لەدانیشتنەكەدا داوایان كردوە كە ماددەی 10 لە یاساكەش هەموار بكرێتەوە كە تایبەتە بە بودجەو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و بەڵام هەوڵی ئەو پەرلەمانتارانە شكستی هێناوەو بەهۆی ئەوەی لەو كاتەدا بەشێك لەپەرلەمانتاران لەدەرەوەی هۆڵی پەرلەمان بون، بەوەش داواكەیان بۆ بڕینی فەرمانبەرانی هەرێم شكستی هێنا.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی ئایندە لەبەیاننامەیەكدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە ئەو هەوڵانەی ژمارەیەک پەرلەمانتار دژی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، "بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم و پێشێلکردنی بەڵێن و یاساکانی عێراق و هەروەها بەهۆی ناکارایی و شکستی وەزیری دارایی عێراقەوەیە لە چارەسەرکردنی بەشێک لە گرفتەکان لەناویاندا داواکردن لە حکومەتی هەرێم بە رادەستکردنی بەیاناتی فەرمانبەرانی هەرێم بە عێراق."

لەگەڵ ئەوەش ئەو پەرلەمانتارەی جەختی كردۆتەوە كە فراكسیۆنەكەی ئەوان دژی هەر هەوڵێک دەوەستێتەوە بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەران، بەڵام "هەرگیز چاوناخەوێنن لە ئاست تاڵانکردنی نەوتی هەرێم کە بۆتە گەورەترین هەڕەشە لەسەر ئابوری هەرێمی کورستان."

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×