ترەمپ و ماكرۆن تاوتوێی هەڕەشەی ئێران بۆ زیادكردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم دەكەن
  2019-07-08       769       

كۆشكی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ دوشەممە، لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لەبارەی هەڕەشەكەی ئێران بۆ زیادكردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم، قسەی كردوە.

ئاوێنە: وتەبێژی كۆشكی سپی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ترەمپ و ماكرۆن، تاوتوێی هەوڵە بەردەوامەكانیان كردوە بۆ دەستەبەركردنی ئەوەی ئێران نەتوانێت چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت و هەروەها سنورێك بۆ رەفتارە "تێكدەرەكان"ی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابنێن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ ئێران رایگەیاندبو كە ئەو ئاستەی پیتاندنی یۆرانیۆمی تێپەڕاندوە كە لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەیدا لەگەڵ وڵاتانی زلهێز لەساڵی 2015دا ئیمزای كردوەو هەر ئەمڕۆش ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ئەوەی پشتڕاستكردەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×