2019-07-09   692     
بەگوێرەی راگەیەندراوێک، هێڵێكی ئاسمانی سەر بە وڵاتی سعودیە رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەی ئێربه‌س واژۆ کردووە.
ئاوێنه: کۆمپانیای Flyadealـی هێڵی ئاسمانی سعودیی لە پێگەی فەرمی خۆیدا ئاشکرای کرد، رێككه‌وتننامه‌یه‌ک لەگەڵ كۆمپانیای ئێربه‌س بۆ كڕینی ٣٠ فڕۆكه له جۆری “A320 Neo” واژۆ کراوە.
جێگای ئاماژەیە پارساڵ هەر هەمان کۆمپانیای Flyadeal رێككه‌وتننامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بۆینگدا بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی جۆری “B737 Max” واژووكردبوو کە قەبارەکەی هەمانی قەبارەی فڕۆکەی “A320 Neo”یە.
دوای رێککەوتنامە نوێکە، Flyadeal ئاشکرای کرد کەوا وازیان هێناوە لە رێککەوتنامەی كڕینی فڕۆكه لەگەڵ کۆپانیای بۆیگ.
لە مانگی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ـدا رێككه‌وتننامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی لە نێوان کۆمپانیای بۆینگ و کۆمپانیای Flyadeal بە کڕینی ٣٠ فڕۆكه بە بەهای ٥.٩ ملیار دۆلار مۆرکرابوو.