ژوری بازرگانی و پیشەسازی له‌ هەڵەبجە كرایه‌وه‌
  2019-07-09       991       

ئەنجومەنی یەکێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی ھەرێمی کوردستان بە فەرمی بریاری کردنەوەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەڵه‌بجەى ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌: سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند ''لەکۆبونەوەی ژمارە ٥٦ ئەنجومەنی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٠١٩/٧/٣ بڕیاردرا بەفەرمی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە دەست بەکاربێت کە لە ١٢ کەس پێکدێت ٣ کەسیان وەک یەدەکن، ئه‌نجومه‌نی كارگێری لە ٩ ئەندامی سەرەکی پێک دێت''.

ڕاشیگەیاند ''یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان کاری بەو لیستی ناوانەکردووە کە لە ٩ کەس پێکھاتبوو لەلایەن پارێزگاری ھەڵەبجەوە بەنوسراوی ٦٥٩/٤٠ لە ٢٠١٨/٦/٢٢ پێشنیارکرابوو وە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە لەو ٩ کەسە کەسێک وەک سەرپەرشتیار و دووکەس وەک جێگری سەرۆک ھەڵدەبژێرێت''.

ئاماژەی بەوەشدا, لە کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان بڕی٢٠ ملێۆن دینار  دەست نیشانکرابوو بۆ  ھەر کەسێک کەدەبێتە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر دەبێت بیبەخشێت بەژووری بازرگانی ھەڵەبجە بەڵام ئەو بڕە کەمکرایەوە بۆ پێنج ملێۆن دینار.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختیکردەوە کە لەھەفتەی داھاتووەوە ئەوکەسانەی کە ڕەزامەندیان لەسەر دراوە و ناوەکانیان گەڕاوەتەوە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دەست بەکارکردن دەکەن و ژوورەکە پێک دەھێنن.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×