2019-07-09   790     
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران دەستبەسەرداگرتنی تانکەری ئێران لە جەبەل تارق لەلایەن بهریتانیا بە هەڵوێستێکی دوژمنانە لەقەڵەم دەدات.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی تەسنیم-ی ئێران، محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سووپای ئێران هەرەشەی لە ئێران دەکات بەهۆی دەست بەسەرداگرتنی تانکەرێکی نەوتی ئێران لەلایەن بهریتانیا لە جەبەل تارق و رایدەگەیەنێت کە بهریتانیا هەڵوێستی دوژمنانەی ئەنجامداوە.
هاوکات باقری رایگەیاند ''وەڵامی هەر هەوڵێکی دوژمنانە دەدەنەوە و وتیشی، دەتسبەسەرداگرتنی تانکەری نەوتی ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە. وەڵامی ئەو کردارە نزمە لە کات و شوێنێکی گونجاو دەدرێتەوە''.
جەبەل تارق-ی فیدڕاڵ سەر بە بهریتانیایه و رۆژی پێنجشەممە بە هۆکاری ناردنی نەوت بۆ سووریا تانکەرێکی ئێرانی دەستیبەسەرداگیرا. لەبەرامبەردا رایگەیاندووە کە تانکەرەکە نەوتی بۆ ئەو وڵاتە نەگواستووەتەوە.