قەتەر سەرەڕای ئابلوقەی وڵاتانی کەنداو، وەک دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان هەڵبژێردرا
  2019-07-09       2043       

میرنشینی قەتەر سەرەڕای ئابلوقەدانی له‌لایه‌ن وڵاتانی کەنداوی كه‌ بریتین لە سعودیە، میسر، بەحرێن و ئیمارات، بە دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان هەڵبژێردرا لەرووی داهاتیی کەسییەوە. 

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی واڵستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی، میرنشینی قەتەر لەرووید اهاتی کەسییەوە وەکو دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان هەڵبژێردرا کە داهاتی کەسێک لەو وڵاتە بۆ ساڵێک ١١٦ هەزار و ٧٩ دۆلارە.

شایەنی باسە هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە، میسر، بەرحرێن و ئیمارات گەمارۆی دەریایی و وشکانییان خستووەتە سەر قەتەر، بەڵام وادیارە کە گەمارۆکان هیچ کاریگەرییەکیان نەبووە لەسەر ئابووری وڵات.

هاوکات دوای قەتەر، میرنشینی کوێت لە پلەیپێنجەم و ئیمارات لە پلەی حەوتەم و سعودیە و بەحرێنیش هەریەکە لە پلەی ١٤هەم و ٢٣هەم هاتوون.

لەلایەکی دیکەوە داهاتی تاکە کەسی هەریەکە لە کوێت و سعودیە و ئیمارات پێکهاتووە لە؛ کوێت: ٧٢ هەزار و ٨٧ دۆلار، ئیمارات: ٦٧ هەزار و ٧٥ دۆلار، سعوودیە: ٤٩ هەزار و ٦٢ دۆلار، بەحرێن: ٤١ هەزار  و٥٥ دۆلار.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×