2019-07-09   1734     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی سلێمانی خشته‌ی نوێی سزای دارایی بۆ سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ بڵاوكرده‌وه.
ئاوێنه: له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی سلێمانی له 43 خاڵدا ئاماژه به خشته‌ى نوێى سزاى دارایی سه‌رپێچییه‌كانى هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
خشته نوێیه‌كه‌ی سزای دارایی به‌م شێوه‌یه‌یه:
1. گوێڕایه‌ڵنه‌بوونی شۆفێر بۆ هێماكانی هاتووچۆی ڕووناكی یان نیشانه‌كانی پیاوی هاتووچۆ (40.000) چل هه‌زار دینار.
2. لێخوڕینی سوارڕۆ به‌شێوه‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕووی هاتووچۆی بڕیاردراو له ده‌سه‌ڵاتی هاتووچۆ (50.000) په‌نجا هه‌زار دینار.
3. لێخوڕینی سوارڕۆ به‌بێ ڕووناكی پێشه‌وه‌و دواوه به‌شه‌و (50.000) په‌نجا هه‌زار دینار.
4. لێخوڕینی سوارڕۆ به كه‌مته‌رخه‌می یان هه‌ڵه‌شه‌یی (به‌هاش و هۆش) ( 40.000) چل هه‌زار دینار.
5. لێخوڕینی سوارڕه‌و به‌خێرایی زیاتر له خێرایی دیاریكراو به یاسا له‌ڕێی پسوڵه‌ی ئاجیله یان ئامێری (PDI) (40.000) چل هه‌زار دینار.
6. تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی (30) رۆژ له‌سه‌ر نووسراوی فرۆشتنی سوارڕۆ و به‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی تۆماری تایبه‌تمه‌ند بۆمه‌به‌ستی تۆماركردن (40.000) چل هه‌زار دینار.
7. سه‌رپێچیكردنی بنه‌ماكانی ڕۆیشتن و هاتووچۆ له ڕێگای خێرا (40.000) چل هه‌زار دینار.
8. سه‌رپێچیكردنی بڵاونامه‌كان و ڕێنماییه‌كانی ده‌ركراو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ (40.000) چل هه‌زار دینار.
9. دانه‌پۆشینی ڤاری سوارڕۆكانی بارهه‌ڵگر به‌شێوه‌ی موكوم بۆ نه‌فڕینی یان بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی (په‌رشبوو) یان نه‌كه‌وتنی بار له‌كاتی ڕۆیشتن یان له‌رینه‌وه‌ی (40.000) چل هه‌زار دینار.
10. وه‌ستانی سوارڕۆ له‌شوێنێك كه وه‌ستان تیایدا قه‌ده‌غه‌یه (30.000) سی هه‌زار دینار.
11. به‌كارهێنانی له‌زگه‌ی جام تاریك و به‌ستنی په‌رده‌ی دواوه‌ی ئوتومبیل و هه‌رشتێك ببێته هۆی نه‌بینینی پێشه‌وه‌و دواوه‌ی خۆی (40.000) چل هه‌زار دینار.
12. پێچكردنه‌وه له‌و شوێنانه‌ی ڕێگه‌نه‌دراوه به‌پێچكردنه‌وه (30.000) سی هه‌زار دینار.
13. ده‌رچوونی بێ وه‌ستان له شه‌قامی لاوه‌كی بۆ شه‌قامی سه‌ره‌كی (30.000) سی هه‌زار دینار.
14. نه‌دانی پێشینه بۆ پیاده، ئه‌وانه‌ی كه چوونه‌ته ناوچه‌ی په‌ڕینه‌وه (30.000) سی هه‌زار دینار.
15. به‌جێهێشتن یان مانه‌وه‌ی سوارڕۆكانی بارهه‌ڵگری گه‌وره و بیناسازی و كشتوكاڵ و پاسه‌كان له كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ناوخۆ و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون (20.000) بیست هه‌زار دینار.
16. تێپه‌ڕاندنی به‌رزایی دیاریكراو له باركردنی كه‌لوپه‌ل له ئوتومبیلی بارهه‌ڵگر (20.000) بیست هه‌زار دینار.
17. لێخوڕینی سوارڕۆ كه تابلۆی ڕوون نه‌بێت یان له‌ناوچووبێت (20.000) بیست هه‌زار دینار.
18. به‌كارنه‌هێنانی پشتێنی دڵنیابوون له‌و سوارڕۆیانه‌ی كه پشتێنی دڵنیایی تیادایه (20.000) بیست هه‌زار دینار.
19. به‌كارهێنانی ئامێری ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌وایی یان چه‌ند ئاواز یان دانانی بڵندگۆی گه‌وره‌ی ده‌ره‌كی یان به‌كارهێنانی ووریاكه‌ره‌وه به ده‌نگی به‌رز (20.000) بیست هه‌زار دینار.
20. لێكڕه‌تبوونی شۆفێر له سوارڕۆیه‌كی تر له‌لای راستی یان لێكڕه‌تبوونی هه‌ڵه (20.000) بیست هه‌زار دینار.
21. به‌كارهێنانی رووناكی به‌رز به شێوه‌یه‌ك كه كاریگه‌ربێت له‌سه‌ر شۆفێری سوارڕه‌وه‌كانی تر (15.000) پازده هه‌زار دینار.
22. لیخوڕینی سوارڕۆ كه كه‌مترین ڕێژه‌ی له مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی و دڵنیابوون تێدانه‌بێت (15.000) پازده هه‌زار دینار.
23. دانانی پێوه‌نووساوی جوانكاری و ئاگاداركردنه‌وه‌و نووسین و وێنه له‌سه‌رجامی ئوتومبیلی پێشه‌وه یان دواوه (15.000) پازده هه‌زار دینار.
24. سه‌رپێچیكردنی بنه‌ماكانی ڕۆیشتنی ئاسووده (15.000) پازده هه‌زار دینار.
25. نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری یان مۆڵه‌تی تۆمار (15.000) پازده هه‌زار دینار.
26. سه‌رپێچیكردنی هێماكانی هاتووچۆی دیاریكراوی سه‌رزه‌وی (15.000) پازده هه‌زار دینار.
27. گواستنه‌وه‌ی نه‌فه‌ر له‌سه‌ر لاته‌نیشته‌كانی ئوتومبیل یان له‌سه‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌ی (15.000) پازده هه‌زار دینار.
28. كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئوتومبیل له لای چه‌پ پێش دڵنیابوون له‌نه‌بوونی هاتووچۆی سوارڕه‌وه‌كان (15.000) پازده هه‌زار دینار.
29. ئاگادار نه‌كردنه‌وه به نیشانه‌ی ڕووناكی پێش ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌كاتی پێچكردنه‌وه یان وه‌ستان (10.000) ده هه‌زار دینار.
30. جووڵه‌پێكردنی سوارڕه‌و پێش دڵنیابوون له خاڵی بوونی ڕووگه‌ی هاتووچۆ له سوارڕه‌وه‌كان (10.000) ده هه‌زار دینار.
31. پێ نه‌دانی مۆڵه‌تی شۆفێری یان مۆڵه‌تی تۆمار بۆ پیاوی هاتووچۆ له‌كاتی داواكردن (10.000) ده هه‌زار دینار.
32. سزای دواكه‌وتنی تۆماركردنی ژماره‌ی كاتی ئوتومبیل بۆ هه‌رمانگێك (1.000.000) یه‌ك ملیۆن دینار.
33. سزای دواكه‌وتنی تۆماركردنی ژماره كاتی ماتۆڕسكیل بۆ هه‌رمانگێك (500.000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
تۆماركردنی خێرایی له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێری خێرایی
34. تیژلێخوڕین له ڕێگاكانی ناوشار له (61-75) كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا (70.000) حه‌فتا هه‌زار دینار.
35. تیژلێخوڕین له ڕێگاكانی ناوشار له (76-90) كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا (100.000) سه‌د هه‌زار دینار.
36. تیژلێخوڕین له ڕێگاكانی ناوشار له (91-105) كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا (125.000) سه‌دو بیست و پێنج هه‌زار دینار.
37. تیژلێخوڕین له ڕێگاكانی ناوشار له (106-115) كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا (180.000) سه‌دو هه‌شتا هه‌زار دینار.
38. تیژلێخوڕین له ڕێگاكانی ناوشار له (116) كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا به‌ره‌و سه‌ره‌وه (250.000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار.
39. تیژلێخوڕین له ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار له (١٠١-١١٥) كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا (٧٠.٠٠٠) حه‌فتا هه‌زار دینار.
40. تیژلێخوڕین له ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار له (116-130) كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا (90.000) نه‌وه‌د هه‌زار دینار.
41. تیژلێخوڕین له ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار له (131-145) كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا (115.000) سه‌دو پازده هه‌زار دینار.
42. تیژلێخوڕین له ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار له (146-155) كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا (185.000) سه‌دو هه‌شتاو پێنج هه‌زار دینار.
43. تیژلێخوڕین له ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار له (156 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا به‌ره‌و سه‌ره‌وه) (230.000) دوو سه‌د و سی هه‌زار دینار.