"مەلەفی نەوتی هەرێم‌و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم مەلەفێكی پێكەوە گرێدراون‌و جیا نین"
  2019-01-12       349       

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆران، هۆشیار عەبدوڵا رایدەگەیەنێت ئایا كاتی ئەوە نەهاتوە حكومەتی هەرێم لەبری خۆسەرقاڵكردنی بە موازنەی عێراقەوە، خۆی موازنەی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2019 ئامادە بكات، ئاماژەبەوەش دەكات ئەوان لە بەغدا هەر كارێك بكەن هەرێم هاوكار نەبێت ریسەكەیان دەبێتەوە بە خوری، دەشڵێت "مەلەفی نەوتی هەرێم‌و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم مەلەفێكی پێكەوە گرێدراون‌و جیا نین".



ئاوێنە: هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆران لەمیانی نوسینێكیدا رایدەگەیەنێت مەلەفی نەوتی هەرێم‌و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم مەلەفێكی پێكەوە گرێدراون‌و جیا نین، دەشڵێت "ئێمە لێرە لە بەغدا هەر کارێک بکەین لە موازەنەدا ئەگەر لە هەرێم هاوکار نەبن، تێنەگەن، نەیانەوێت ئیلتیزام بکەن، ریسەکەمان دەبێتەوە بە خوری بەتایبەت لە پەیوەست بە نەوت و موچە، ئەوانەی دەڵێن هەرێم نەوت بنێرێ یان نەنێرێ ئەوا بەغدا موچە دەنێرێت و کراوە بە یاسا، جیا لەوەی قسەیەکی نادروستە، موجازەفەیەکی گەورەش بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەکەن".


راشیدەگەیەنێت گومانی لەوەدا نیە لەوەی لەسەدا نەوەد زیاتری موچە خۆرانی هەرێم لەگەڵ ئەوەدان هەرێم نەوت بداتە سۆمۆ و دژی ئەوەن چەند کەس و گروپێک داهاتی نەوتی هەرێم بۆ خۆیان بەرن و باجەکەشی ئەوە بێت فەرمانبەر و خانەنشین و پێشمەرگە و کەس و کاری شەهیدان بێ پارە بن.

 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×