باڵیۆزی سعوودیە لە ئه‌مریكا: نامەی دڵنەواییم پێشکەشی ترەمپ کرد
  2019-07-09       824       

سەرۆکی ئەمریکا لەکۆشکی سپی پێشوازی کرد لە شازادە ریما بەندەر ئه‌لسعود، باڵیۆزی سعوودیە لە واشنتۆن کرد.

ئاوێنه‌: لەبڵاوکراوەیەکدا شازادە ریما بەندەر، باڵیۆزی سعودیە لە واشنتۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند  ''لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لێکراوە و نامەی دڵنەوایی پێشکەشی ترەمپ کردووە''.

هاوکات لە بڵاوکراوەکەدا شازادە ریما تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە هەردوو وڵات لەبەردەم ئاستەنگییە جیهانییەکان وەستاون و باوەڕی هەردوو لایەن پەیوەستە بە بەرژەوەندییەکان.

 شازادە ریما وتیشی، ''ئەمرۆ وەکو باڵیۆزی سعوودیە نامەی دڵنەواییم پێشکەشی ترەمپ کرد. بە یارمەتی خودا کار دەکەم بۆ بەرژەوەندیی وڵاتم و هاووڵاتییانم، هەروەها پەیوەندییە ستراتیژییەکانمان بەهێز دەکەین''.

شازادە ریما لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ٢٠١٩ وەکو باڵیۆزی ئەمریکا دەستنیشانکرا، یەکەم باڵیۆزی ئافرەتی سعودییه‌ له‌لایه‌ن تره‌مپه‌ پێشوازی لێ بكرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×