رێباز حەملان: كابینەی هەشتەم سەركەوتوبو بەسەر ئەو ئاستەنگە گەورانەی كەوتە پێشی
  2019-07-09       1784       
رێباز حەملان
رێباز حەملان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كابینەی هەشتەم سەركەوتوبو بەسەر ئەو ئاستەنگە گەورانەی كەوتە پێشی. به‌پێویستیشی‌ ده‌زانێت، وه‌زاره‌تی‌ دارایی لەكابینەی داهاتو بەهەمان میكانیزم بەردەوام بن.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی، رێباز حەملان، وەزیری دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێم له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی‌ ئەنجومەنی وەزارەته‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌، "كابینەی هەشتەم سەركەوتوبو بەسەر ئەو ئاستەنگە گەورانەی كەوتە پێشی، بەتایبەت وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هاوتەریب لەگەڵ هەنگاونان بۆ چارەسەرەكردنیان، هەنگاوی گەورەی ناوە لەچاكسازییكردن لەوەزارەتەكەو زیادكردنی داهات، ئەمەش بەئەلیكترۆنیكردنی دەروازەو گومرگ‌و باج‌و بانك دەستیپێكردوەو بەردەوامیشە."

رێباز حەملان به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی  لەكابینەی داهاتو بەهەمان میكانیزم بەردەوام بن له‌سه‌ر هەنگاوەكانی چاكسازیی لەوەزارەت بەمەبەستی زیادكردنی داهات لەگومرگ‌و باج.

وه‌زیری‌ دارایی سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی كردووه‌ كە "لەماوەی رابردو شانیان داوەتە بەر بەرپرسیارەتی‌و داواشی لێكردن وەك چۆن لەماوەی رابردو حزبایەتی‌و ناوچە گەرێتیمان لەوەزارەت نەهێشت‌و هیوادارم لەداهاتوش بەردەوامبن، ئەمەش لەپێناو خزمەتكردنی موچەخۆران‌و هاوڵاتیان، چونكە وەزارەتی دارایی‌و ئابوری پەیوەندی راستەوخۆی بەژیانی خەڵكەوە هەیە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×