عادل عه‌بدولمه‌هدی‌: له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ هه‌رێم‌و هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان ده‌ده‌ین
  2019-07-09       329       
عادل عه‌بدولمه‌هدی‌

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ رۆژانه‌ له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان ده‌ده‌ن. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێكکەوتنیان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە كردووه‌ بۆ پاراستنی‌ سنوره‌كان.

ئاوێنه‌: له‌میانی‌ كۆنگره‌ی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا كه‌ له‌شاری‌ به‌غدا رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجامیده‌دات، عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق راگه‌یاند، رۆژانه‌ له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ده‌ده‌ن. 

به‌وته‌ی‌ ئه‌و، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ھەماھەنگیدان، له‌و روه‌وه‌ وتی‌، "ھەرچەندە ئاسان نییە سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، چونکە کێشەکان کۆن‌و کەڵەکەبون، لەوانەش پرسی نەوت‌و کەرکوک، ".

وتیشی‌، "رێكکەوتنمان ئه‌نجامداوه‌ لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی سنورەکانی نێوان عێراق - ئێران، عێراق - سوریا بەدرێژایی نزیکەی 500 کیلۆمەتر.

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ئەو كه‌لێنە پر دەکەنەوه‌ کە لەنێوان سوپای عێراق‌و پێشمەرگە دروستبوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×