2019-07-10   1008     
دوای ئەوەی باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتۆن کیم دارۆچ دەستەواژەی “بێ دەسەڵات”ی بەرامبەری بەکارهێنابوو، وەڵامەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا درەنگ نەکەوتن و دەستەواژەی ''گەمژە''ی بەرامبەر ناوبراو بەکارهێنا.
ئاوينه: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رەخنەی لە دارۆچ گرت.
ترەمپ دەڵێت، ''ئەو تەیرەی بەریتانیا بەسەر ئەمریکایدا سەپاندووە ئێمە ناخاتە جۆشوخرۆشهوه، پیاوێکی زۆر گەمژەیە. نێردراوەکە، دەبێت سەرەتا لەبارەی دانوستانە دۆڕاوەکەی برێکسیتەوە لەگەڵ وڵاتی خۆی و سەرۆکوەزیران مای دا قسە بکات''.
ترەمپ جارێکی تر ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تێریزا مای بە خراپی پرۆسەی برێکسیتی بەڕێوەبردووە و وتی، ''باڵیۆز ناناسم بەڵام پێیان وتم کە گەمژەیەکە شانازی بەخۆیەوە دەکات. پێی بڵێن کە ئەمریکا تائێستا خاوەنی باشترین سوپا و ئابووری جیهانەو ئەمانەشی تا دێت بەهێزتر دەبن. سوپاس سەرۆک''.