2019-07-10   960     
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق، ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی "سوپا"ی راگه‌یاند و دەڵێت: میكانیزمێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته به‌وه‌كاله‌ته‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت دانراوه.
ئاوێنه: سوومه‌رییه نیوز بڵاوی كردۆتەوە، عادل عه‌بدولمه‌هدی له میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند "له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه دیوانییه كردووه، كه بۆ تێكه‌ڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق ده‌رمانكردبوو، له‌مه‌ودوا حه‌شدی شه‌عبی له ناو ریزه‌كانی سوپا به‌رده‌وامی به ئه‌ركی خۆیان ده‌ده‌ن".
له‌باره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ش كه تا ئێستا له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه، عه‌بدولمه‌هدی روونیكرده‌وه، "میكانیزمێكی ته‌واومان بۆ كۆتاییهێنان به دۆسیه‌ی پۆسته به وه‌كاله‌ته‌كان داناوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كی پیشه‌یی بۆ وردبینیكردن له ناوی پله تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی پێكهێناوه".
سەرۆك وەزیران وتیشی: "ژماره‌یه‌كی زۆری پۆستمان هه‌یه كه تا ئێستاش به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه، له كاره‌كانیشمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌ك له پله تایبه‌ته‌كان به‌رده‌وامین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا توانیومانه زیاتر له نیوه‌ی پۆسته به وه‌كاله‌ته‌كان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و له داهاتوودا جێگیر ده‌كرێن".
ئەو دووپاتیكرده‌وه، دوای جێگیركردنی پله تایبه‌ته‌كان له پۆسته‌كانیان، ناوی ئه‌و كه‌سانه راده‌گه‌یه‌ندرێن كه له‌و پۆستانه‌دا دانراون.
عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌نجومه‌نی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی چه‌ندین دۆسیه‌ی لایه و له داهاتوودا ده‌كرێنه‌وه، له‌وانه‌ش به‌قاچاغبردنی نه‌وت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان".
هه‌فته‌ی رابردوو عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانێكی دیوانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و تێكه‌ڵكردنیان به سوپای عێراق و پچڕاندنی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و گروپانه به هێزه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌ركرد.