سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان، حكومەتی
هەرێم تۆمەتباردەكات بەوەی كە "نۆكەر"ی وڵاتانی ئێران و توركیایە. ئەو
دەڵێت؛ ئەمڕۆ لەكاتێكدا كابینەی نوێ سوێندیان خوارد كە پارێزگاری لەخاكی كوردستان
بكەن، ئێران بۆردومانی دەڤەری برادۆستی كردو هاوڵاتییەكی شەهیدو سێی دیكەی بریندار
كرد.
ئاوێنە: سۆران عومەر، لە نوسینێكدا لە لاپەڕەی خۆی لەفەیسوك
رایگەیاند"ئەمڕۆ(چوارشەممە) لەوکاتەدا کە کابینەی نوێ سوێندیان خوارد و وتیان: سوێند بەخوای گەورە
یەکێتی گەل و خاکی کوردستان دەپارێزین! تۆپخانەکانی ئێران
بۆردومانی دەڤەری برادۆستی کردو ھاوڵاتییەکی شەھیدو سێی دیکەی بریندار کرد."
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی"ئەمە دەرئەنجامی بێ سیادەیی و نۆکەری حکومەتی
ھەرێمە بۆ ئێران و تورکیا و بەچاوساخی و ڕەزامەندی ئەوان بۆردومان دەکرێین!"
ئەوەشی خستۆتەڕو"ئیدانەی ئەم دەستدرێژی و خوێنڕشتنەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی
کوردستان دەکەین و پارێزگاری خەڵک و خاکی کوردستان ئەرکی حکومەتی ھەرێمە کە بەداخەوە
نەک نایانپارێزن و بێ ھەڵوێستن بەڵکو تەسلیم و نۆکەری ئەو وڵاتانەشن!"