چاوشئۆغلۆ لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی: خواستمانە پەرە بە پەیوەندییەكانمان بدەین
  2019-07-10       759       

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی كرد بە بۆنەی سوێندخواردنی وەك سەرۆكی نوێی حكومەتی هەرێم و خواستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوان هەولێر و ئەنكەرە دەربڕی.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی پارتی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەولود چاوشئۆغلۆ لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی كردوە بەبۆنەی سوێندخواردنی وەك سەرۆكی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەستبەكاربونی كابینەكەی.

لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆ مه‌سرور بارزانی خواستوەو پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ دوپات كردۆته‌وه.

هه‌روه‌ها خواستی توركیای بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندی دولایه‌نه‌ی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ربڕیوە.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، خۆشحاڵی وڵاته‌كه‌شی بەرامبەر بە هه‌مه‌ڕه‌نگی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوە، كه‌ "سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی لەخۆگرتوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×