ئه‌و گه‌نجه‌ عێراقییەی به‌ كوشتنى كچێكى ئه‌ڵمانى 14 ساڵ تۆمه‌تباركرابوو سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تایى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
  2019-07-11       515       

ئه‌و گه‌نجه‌ عێراقییە به‌ تۆمه‌تى كوشتنى كچێكى ئه‌ڵمانى تۆمه‌تباركرابوو له‌لایه‌ن دادگاى ئه‌ڵمانیاوه‌ سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تایى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

ئاوينه‌: عه‌لى به‌شار ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه‌ له‌ حوزه‌یرانى ساڵى رابردوو تۆمه‌تباركرا به‌ كوشتنى كچێكى ئه‌ڵمانى ته‌مه‌ن 14 ساڵان و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پاش ده‌ستگیركردنى به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا گه‌ڕێندرایه‌وه‌، سزادرا.

دادگاى شارى فیسبادن له‌ رۆژئاواى ئه‌ڵمانیا رۆژی چوارشه‌ممه‌ 10ى ته‌مموزى 2019 رایگه‌یاند ''گه‌وره‌یى ئه‌و تاوانه‌ى بۆ ئاشكرا بوو كه‌ تاوانبار ئه‌نجامی داوه‌، ئه‌مه‌ش واتا به‌دوور ده‌زانرێت وەک ئەوەی کە داواکاری گشتی داوای کردووە كه‌ ئازاد كردنى پێشوه‌خته‌ به‌ده‌ست بهێنێت پاش 15 ساڵ''.

به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ش كه‌ داواكارى گشتى پێشكه‌شی كردووه‌ ''گه‌نجه‌ 21 ساڵه‌كه‌ كه‌ پێشتر له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ وه‌ک په‌نابه‌ر رووى له‌ ئه‌ڵمانیا كردووه‌ ده‌ستدرێژى كردوه‌ته ‌سه‌ر سوزاناى ته‌مه‌ن 14 ساڵ و دواتریش كوشتویه‌تى و رووداوه‌كه‌ش له‌ كۆتایى ئایارى ساڵى 2018 له‌ یه‌كێک له‌ دارستانه‌كانى نزیک له‌ شارى فیسبادن روویداوه‌''. 

له‌ سه‌ره‌تاى حوزه‌یرانى 2018 ته‌رمى سوزانا دۆزرایه‌وه‌ و پاش ده‌ستگیركردنیشى عه‌لى دانا به‌ تاوانى كوشتنه‌كه‌یدا نا، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستدرێژىی كردبێته‌سه‌ر.

پێشتر ماڵپه‌ڕى Arabic post لە زاری وتەبێژی داواکاری گشتی بڵاویکردوەتەوە کە دواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تۆمەتبارەکەدا دانى به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و ده‌ڵێت كه‌ ده‌ستدرێژى نه‌كردۆته‌سه‌ر كچه‌كه‌ و تەنها دانی به‌ تاوانى كوشتنه‌كه‌یدا ناوە.

بکوژەکە لە لێکۆڵینەوەدا باسی لەوە کردووە كه‌ له‌گه‌ڵ سوزانا ناكۆكى له‌ نێوانیاندا روویداوه‌ و ده‌مووچاوى سوزاناى برینداركردووه‌، سوزانا-ش هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردووه‌ كه‌ پۆلیس ئاگادارده‌كاته‌وه‌ و دواى دروستبوونى مشتومڕ له‌نێوانیاندا عه‌لى، سوزاناى خنكاندووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×