ئەمڕۆ جارێكی تر تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سنوورەكانی هەرێمی كوردستانیان بۆدرومان كرد
  2019-07-11       586       

بەیانی ئەمڕۆ جارێكی تر تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سنوورەكانی هەرێمی كوردستانیان بۆدرومان كرد له‌ شاره‌دێی سیده‌کان.

ئاوينه‌: ئەمرۆ پێنجشەم 11ـی تەمووز، به‌ پێی زانیاریه‌کان تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران  بەدیاریكراوی چیاكانی سنووری ئالانە و سەرەییانی بۆردمان کردوه‌ و تائێستە بەردەوامە و نازانرێت هۆكاری تۆپبارانەكە چییە.

دوێنێ‌ چوارشەممە ١٠ی تەموز، تۆپخانەکانی ئێران دەستی بەتۆپبارانی گوندەکانی سنوری برادۆست لە پارێزگای هەولێر کرد. سێ ئەندامی خیزانێک بونە قوربانی، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی زەیتوون قادر شەهید بوەو دو برای بەناوەکانی سیروان قادر و ئیسماعیل قادر بریندار بون.

شارەدێی سیدەكان لە رووی كارگێڕییەوە سەر بە شارۆكەی سۆرانە و بە دووری 144 كم لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دوورە, خاوەنی 250 گوندە و بەهۆی تۆپباران و بۆردمانەكانی توركیا و ئێران, زیاتر لە 100 گوند تا ئێستە ئاوەدان نەكراوەتەوە و 20 گوندی تریش مەترسیان لەسەرە، لە ساڵانی رابردوودا دەیان لە خەڵكی ناوچەكە بوونەتە قوربانی تۆپباران و بۆردمانەكانی وڵاتانی دراوسێ.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×