لە یۆنان ١١٤ کەس بەهۆی باران و رەشەباوە بوونە قوربانی
  2019-07-11       696       


لە ناوچەی هاڵکیدیکی باکوری یۆنان بەهۆی بارانی بەخوڕ و رەشەباوە ٦ گەشتیار گیانیان لەدەست دا و لە تەواوی ناوچەکەدا باری نا ئاسایی راگەیەندرا.

ئاوينه‌: بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە کەناڵی فەرمی یۆنان بڵاوکراوەتەوە، ئەو رەشەبا و لافاوەی کە لە هالکیدیکی هاتۆتە کایەوە بووەتە هۆی زیانێکی زۆری گیانی و ماددی.

کارەساتە سرووشتییەوە بووە هۆی گیان لەدەست دانی ٦ گەشتییاری چێکی و رۆمانی و رووسی کە ٢ کەسیان منداڵ بوون.

لەلایەکی دیکەشەوە ١٠٨ کەس بەهۆی ئەو لافاو و رەشەبایە بریندار بوون. باری ئاسایی لە تەواوی ناوچەکە راگەیەندرا و ژمارەیەکی زۆری ئامبوڵانس و تیمەکانی بەرگری شارستانی رەوانەی ناوچەکە کران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×