ئه‌مرۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی، کۆ دەبنەوە
  2019-07-11       615       


مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆدەبنەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ته‌موزی 2019، شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرۆکایەتی مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە  سەردانی سلێمانی دەکات.

شاندەکە لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی به‌ سه‌رۆکایه‌تی ‌ قادر حه‌مه‌جان کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش چارەسەرکردنی دۆخی کەرکووک و میکانیزمی هەڵبژاردنی پارێزگارێک بۆ ئەو شارە، دەبێت.

شایه‌نی باسه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ میدیاکانه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌ پارتی و یه‌کێتی رێککه‌وتون له‌سه‌ر دانانی ئەندازیار تەیب جەبار بۆ پۆستی پارێزگاری که‌رکوک.

ئەندازیار تەیب جەبار ئەمین، ساڵی (1954) لە گوندی تەپەلوی سەر بە شارۆچکەی قەرەحەسەنی کەرکوک لەدایک بوە و بریکاری پێشوتری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بوە لە ئیدارەی سلێمانی لە ساڵی (2000-2004)، ئێستا ئەندازیارە لە کۆمپانیاى نۆکان، پێشتریش چەند ساڵێکیش ئەندازیاربوە لە شارەوانى سلێمانى، جگە لە کاری ئەندازیاری و حکومی، تەیب جەبار وەک شاعیر و نوسەریش ناسراوە و خاوەنی ژمارەیەک کتێبی بڵاوکراوەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×