2019-07-11   918     
كۆریای باكور رایگەیاند ''بێ ده‌نگ نابێت به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور له كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له ئه‌مریكا و په‌ره به چه‌كی تایبه‌ت ده‌دات بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه''.
ئاوێنه: بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی فه‌رمی كۆریای باكوور کە راگه‌یه‌ندراوێكی په‌یمانگای كاروباری ئه‌مریكا سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی بڵاوكردووەتەوە کە تیایدا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه، سوپای كۆریای باشوور له مانگی ئاداردا زیادكردنی ئه‌نجامداوه و پلانی داناوه له مانگی ته‌موزدا دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی F-35A دروستكراوی ئه‌مریكی وه‌ربگرێت.
هاوکات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كڕینی F-35A ''چه‌كی كوشنده‌ی نه‌بینراو'' له لایه‌ن حكومه‌تی سیئۆل-ه‌وه به‌واتای ده‌سته‌به‌ری باڵاده‌ستی سه‌ربازیی به‌رامبه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و داگیركردنی كۆریا دێت له بارودۆخی نائاساییدا.
هه‌روه‌ها هاتوه ''به‌رپرسانی كۆریای باشور ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان پێشێلكردووه كه هه‌یه له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی به‌یاننامه‌ی پانمونژۆن كه پێشنیازی ته‌واو راگرتنی به‌هێزكردنی چه‌كی سه‌ربازیی ده‌كات به‌رامبه‌ر یه‌كتری''.
شایەنی باسە له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه ''ئێمه وه‌ك خۆمان جگه له په‌ره‌دان به چه‌كی تایبه‌ت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و چه‌كانەی كه له كۆریای باشوور جێگیرده‌كرێن هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه''.
جێگای ئاماژەیە كۆریای باشور كه یه‌كه‌مجار له مانگی ئاداردا، دو فڕۆكه‌ی F-35Aی وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێككه‌وتووه تا ساڵی ٢٠٢١، ٤٠ دانه له‌و فڕۆكه‌یه بكڕێت.