نەوەی نوێ‌: لەبودجەی عێراق ناوی هەڵەبجە‌و پێشمەرگە نەهاتوە
  2019-01-12       732       


فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاشكرای دەكات لەبودجەی عێراق ناوی هەڵەبجە‌و پێشمەرگە نەهاتوە، ئاماژەبەوەش دەكات پێشمەرگە بەشێكە لەسیستەمی بەرگی عێراق‌و لەشەری دژی داعش رۆڵی گەورە‌و كاریگەری بینیوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "شەممە" فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێكی 6 خاڵی بڵاوكردەوە كە تێیدا رایدەگەیەنێت لە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2019 ناوی هەڵەبجە وەك پارێزگا نەهاتوە هەرچەندە حكومەتی عێراق هەڵەبجەی بە فەرمی وەك پارێزگا ناساندوەهەروەها ناوی پێشمەرگەش  نەهاتوە كە بەشێكە لە سیستەمی بەرگی عێراق‌و رۆڵی گەورەی بینیوە لەشەری دژی داعش.


پێشی وایە لەدیاریكردنی بودجە‌و پشكی هەرێمی كوردستان گیانی تۆڵەكردنەوە زاڵە‌و بە پێشێلكردن‌و پێچەوانەی رێككەوتنەكانی پێشوی دەزانێت، داواش لەحكومەتی هەرێمی كوردستان‌و عێراق دەكات پێچەوانەی دەستور كار نەكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×