به‌دو رێگه‌ی‌ سروشتی‌ ره‌شبونی‌ ده‌وروبه‌ری‌ چاوت مه‌هێله‌
  2019-07-11       1234       

ئا: ئاوێنە

 

زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ كێشه‌ی‌ ئه‌و په‌ڵه‌ره‌شانه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ چاویان هه‌یه‌و ره‌نگه‌ چه‌ندین رێگه‌یان به‌كارهێنابێت بۆ له‌ناوبردنیان، به‌ڵام نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌ پسپۆڕانی‌ بواری‌ جوانكاری‌ باسی‌ ده‌كه‌ن بریتیه‌ له‌چه‌ند رێگه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:
1- كه‌وچكێك ئاوی‌ ته‌ماته‌ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ئاوی‌ لیمۆ تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكه‌و ده‌وروبه‌ری‌ چاوی‌ پێ چه‌ور بكه‌و بۆ ماوه‌ی‌ 10 خوله‌ك بیهێڵه‌ره‌وه‌ پاشان به‌ئاو بیشۆ. ئه‌م كرداره‌ رۆژی‌ دو جار دوباره‌بكه‌ره‌وه‌.
2-  خه‌یار یه‌كێكی‌ تره‌ له‌و رێگایانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ رونده‌كاته‌وه‌و ره‌شییه‌كانی‌ ناهێلێت. پێویسته‌ خه‌یاره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ بازنه‌یی‌ ببڕیت‌و بخرێته‌ سه‌ر چاوه‌كان‌و بۆ ماوه‌ی‌ 10 خوله‌ك پاشان به‌ئاو بشۆردرێت، به‌ڵام گه‌ر هاتو ئه‌و ناوچانه‌ زۆر ره‌ش بو ئه‌وا باشتره‌ كه‌وچكێك ئاوی‌ خه‌یار له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ئاوی‌ لیمۆ تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكرێت‌و ئه‌و شوێنانه‌ی‌ پێ چه‌ور بكرێت‌و بۆ ماوه‌ی‌ 15 خوله‌ك پێوه‌ی‌ بهێڵرێته‌وه‌و دواتر بشۆردرێت.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×