هه‌ردو كوتله‌ی توركمان و عه‌ره‌ب له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رێككه‌وتنه‌كه‌ی
یه‌كێتی و پارتی بۆ دانانی پارێزگار ره‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه پێیانوایه ئه‌و پۆسته
ته‌نیا موڵكی كورد نییه و ده‌بێت ره‌زامه‌ندی پێكهاته‌كانی دیكه‌شی له‌سه‌ربێت.
ئاوێنە، كەركوك ناو: تەیب جەبار، وەكو كاندیدی لیستی برایەتی، بۆ پۆستی پارێزگاری
كەركوك، لەلایەن یەكێتی و پارتییەوە قبوڵكرا، ئەوەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نیوەڕۆی
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە راگەیەنرا.
عه‌لی مه‌هدی، وته‌بێژی به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك موڵكی كورد نیه
به‌پێی ده‌ستور و یاسای عێراقی" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كه‌ی
یه‌كێتی و پارتی.
هه‌روه‌ها وتی "رێككه‌وتن له نێوان هه‌ندێك له لایه‌نه حكومییه‌كان
و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی هه‌یه بۆ خوڵقاندنی قه‌یرانی ئیداری و سیاسی و ئه‌منی
له كه‌ركوك كه عه‌ره‌ب و توركمان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".
مه‌هدی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقی به به‌رپرسیار زانی، له‌و خراپ ئیداره‌دان
و ئه‌و پێشێلكارییه ئه‌منییانه‌ی له كه‌ركوك روده‌دات "به‌هۆی رێككه‌وتنی
نانیشتمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی
یه‌كه‌م".
ئاشكراكردنی كاندیده‌كه‌ی پۆستی پارێزگاری كەركوك، لەكاتێكدایە هیچ وادەیەك
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی لە پارێزگا دانەنراوە، كە پێویستی بە دەنگی 50+1ی ئەندامانی
ئەنجومەن هەیە.
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە پەكیكەوتوە
و تەنیا لەیەك دانیشتن‌دا نیسابی یاسایی ئەندامان تەواوبوه، به‌هۆی بایكۆتی پارتییه‌وه.
كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا
دژایه‌تی رێككه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتیی و پارتییان راگه‌یاند، جه‌خت له‌وه‌شده‌كه‌نه‌وه
"دانانی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك ده‌بێت به ته‌وافوقی سێ پێكهاته‌كه و دوای
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بێت".
پارێزگای كەركوك كە لە 2005ەوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی تێدا نەكراوە،
ئێستا ئەنجومەنەكە لە 41 ئەندام پێكدێن، 26 ئەندامی لیستی برایەتی، نۆ ئەندامی
كوتلەی توركمان و شەش ئەندامی پێكهاتەی عەرەب.
كوتله‌ی عه‌ره‌بی پێیانوایه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كراوه ته‌نیا رێككه‌وتنی یه‌كێتی
و پارتییه، كه "بۆ 16 ساڵ ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كه‌ركوكدا، تا خه‌ونی عه‌ره‌ب
و توركمان و عیراقییه‌كان هاته‌دی به سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت".
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شده‌كه‌ن گفتوگۆی پرسی دانانی پارێزگار، جێی ره‌زامه‌ندی
نیه تا ته‌واوی ده‌ستگیركراوانیان ئازادنه‌كرێت و گونده خاپوركراوه‌كان ئاوه‌داننه‌كرێنه‌وه
و ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكنه‌هێنرێت و پلان دانه‌نرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك
و داهاتوی پارێزگاكه به ته‌وافوقی پێكهاته‌كان.
لە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكۆتۆبەری 2017ەوە پۆستی پارێزگاری كەركوك لەلایەن
راكان سەعید جبوری، لەپێكهاتەی عەرەب بەوەكالەت بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی نەجمەدین
كەریم، لە پشكی كورد پۆستەكەی لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە لێسەندرایەوە.