هەپەگە كوژرانی پێنج سەربازی توركیای راگەیاند
  2019-07-11       563       

هەپەگە رایگەیاند، لە دو چالاكی جیای گەریلادا لە باكورو باشوری كوردستان پێنج سەربازی توركیا كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە رۆژی ٣ی ته‌موز له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی "درشكێ"ی ناوچه‌ی "دهێ"ی شاری سێرت گەریلا هێرشی كردۆتەوە سەر یەكینەیەكی شاراوەی سوپای توركیاو له‌ ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژراون و زۆر سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دوای چالاكییه‌كه‌ سوپای توركیا به‌ كۆپته‌ر كوژراو و برینداره‌كانی له‌ مه‌یدانه‌كه‌ دورخستوه‌ته‌وه‌و لەو شەڕەشدا ئەو هێزەی گەریلا كە چالاكییەكەی ئەنجامداوە به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ شوێنی خۆی.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتوە كە ڕۆژی ٧ی ته‌موز گەریلا  له‌ گردی ده‌روێش-ی هه‌رێمی خواكورك له‌ دو قۆڵه‌وه‌ له‌ سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ریان داوه‌.

وتوشیەتی"له‌و چالاكییه‌دا ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×