تەقینەوەیەك لە قامشلۆ رویدا
  2019-07-11       544       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگی تەقینەوەیەك لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان بیستراوە.

ئاوێنە: ئاژانسی هاوار نیوز، نزیك لە یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە)، بڵاویكردۆتەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەوەكە سەعات 5:45 خولەك لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لەبەردەم كەنیسەی "عەزرا" لە گەڕەكی "وستا"، كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی مەسیحین، لە شاری قامشلۆ رویداوە.

دەستبەجێ ئەمبولانس گەیشتۆتە شوێنەكەو هێزە ئەمنییەكانیش شوێنی تەقینەوەكەیان تەوق داوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تەقینەوەكە بۆتە هۆی برینداربونی حەوت كەس و بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانەی "رەحمە"ی شارەكە گوازراونەتەوە.

هەروەها زیانی ماددی گەورەش بەر ناوچەكە كەوتوە.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×