ڕۆشتنی هاوڵاتی عێراقی بۆ ئێران لەمەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان تا سبەینێ ڕاگیرا،
وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانیش ڕایدەگەیەنێت "کێشەی تەکنیکییە لەدیوی
ئێرانەوە."
ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ئارام سایەخان
بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"کێشەی سیستم هەیە لەودیو، دو ڕۆژێکە ئەو کێشەیەو هەیەو کێبڵ
بڕاوە، لەئێستادا بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆ ڕاگیراوە، داوایان لێکردوین تەنها ڕێگە بە
گەشتیاری ئێرانی بدرێت بگەڕێتەوە ئێران."
وتیشی"کێشەکە لەبەشی سیستمی ئەلیکترۆنی جەوازاتی ئێراندایە، کێبڵەکەیان
پچڕاوە ئەوانیش ئاگاداریان کردوینەتەوە گەشتیاریان بۆنەنێرین تا سبەینێ".
مەرزی پەروێزخان، مەرزێکی نێودەوڵەتییە دەکەوێتە سنوری ئێران و هەرێمی
کوردستان لەئێستادا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو گەشتی ئەو وڵاتە دەکەن بەتایبەت دوای دابەزینی
دراوی ئەو وڵاتە.