هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات خاوەن چێشتخانەو ماركێت و پێشانگاكان
  2019-07-11       851       

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە خاوەنی سەرجەم ئەو چێشتخانە و مارکێت و پێشانگایانە دەکات کە تابلۆی تایبەت بە خۆیان داناوە لە سەر شەقامەکان بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆیان لەماوەی یەک هەفتەدا تابلۆ و ستونەکان لاببەن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە"وەك تێبینی دەكرێت ژمارەیەك لە چێشتخانەو میوانخانەو ماركێت و پێشانگاكانی شاری سلێمانی بەشێكی سەرشەقامەكانی بەردەم خۆیان قۆرخكردوە بۆ خۆیان و ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن، بۆیە هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری گشت لایەك دەكاتەوە كە شەقامەكان موڵكی گشتین و تایبەت نین بە هیچ كەس و شوێنێكەوە، هەر شەقامێك راگرتنی ئۆتۆمبێل تێیدا قەدەغە بێت ئەوا بۆ ئۆتۆمبێلی ئەو شوێنانەش قەدەغەیەو هەر شەقامێكیش راگرتنی ئۆتۆمبێل تیایدا ئازادبێت ئەوا بۆ هەموان ئازادە."

وتوشیەتی"داوا لەخاوەنی سەرجەم ئەو شوێنانەی تابلۆ و ستونی تایبەت بەخۆیان داناوە بەمەبەستی قۆرخكردنی ئەو شەقامە بەمەبەستی راگرتنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆیان كە لەماوەی یەك هەفتەدا سەرجەم ئەو تابلۆ و ستونانە لابەرن، بەپێچەوانە بەڕێوەبەرایەتیمان هەمو ئەوانە لادەبات لەسەر شەقامەكان دانراون، ئەویش لەبەر بەرژەوەندی گشتی و نەهێشتنی لۆدو قەرەباڵغی لەو شوێنانەدا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×