وەزیری دارایی هەرێم: پلانمان هەیە لەڕێی سیستمێكی بانكیی ئەلیكترۆنییەوە موچە دابەش بكرێت
  2019-07-12       469       

ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى و ئابوری هەرێم، رایدەگەیاند؛ هەوڵ و پلانیان بۆ ئەوەیە وەزارەتى دارایی یەکێک بێت لەو وەزارەتانەى کە بە کردەیی وەزارەتى خەڵک بێت و لەرێگەى سیستمێکى بانکیى ئەلیکترۆنییەوە موچە دابەش بکرێت.

ئاوێنە: ئاوات شێخ جەناب، كە رۆژی چوارشەممە، وەك وەزیری نوێی دارایی و ئابوری هەرێم لەپشكی گۆڕان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە متمانەی پێبەخشرا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای رەسمی حزبەكەی کە دواتر دەقەکەى بڵاو دەکرێتەوە، ئاماژە بە ئەولەویەتى کارى وەزارەتەکەى لەم قۆناغەدا كردو وتی"هەوڵدەدەین بۆ پەیڕەوکردنى شەفافیەتێکى زۆر و زیادکردنى سەرچاوەکانى داهات".

وەزیرى نوێى دارایى و ئابورى هەرێم وتیشی"هەوڵدەدەین بۆ کۆکردنەوەى داهاتەکان بەشێوەیەک کە بەپێى پێداویستییەکانى خەڵک و بەپێى ئەولەویاتى خەڵک جارێکى دیکە و بەشێوەیەکى دادپەروەرانە دابەش بکرێتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×