"توڕەیی زەیتون" بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی عەفرین لەئەستۆ دەگرێت
  2019-07-12       625       

گروپی "توڕەیی زەیتون"، رایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە، هێزەكانیان لە رێگەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لەعەفرین كە میلیشیاكانی سەربە توركیای كردۆتەوە ئامانج، 16 چەكداری میلیشیاكان كوژراون و 19ی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: "توڕەیی زەیتون"، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە"لەوەڵامی ئەو پێشێلكاری و تاوانانەی كە میلیشیاكان و سوپای توركیا دژبە خەڵك و خاكی ئێمە ئەنجامی دەدەن، رۆژی 11/07/2019، شەڕڤانەكانمان، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان لەناوچەی (ترندە) لە شاری عەفرین بە راگرێكی پۆلیسی سەربازی و بەرەی شام لەپاڵ بنكەیەكی مەشقپێكردندا تەقاندوە."

ئاشكراشیكردوە"چالاكییەكە كوژرانی 16 چەكداری میلیشیاكان و زیاتر لە 19ی دیكەی لێكەوتەوە."

لەبەیاننامەكەدا هاتوە"جارێكی دیكە هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچە داگیركراوەكان ئاگاداردەكەینەوە كە دوربكەونەوە لە هەمو شوێنێكی سەربازی میلیشیاكان و سوپای توركیای داگیركەر، چونكە ئەوان ئامانجی شەڕڤانانی ئێمەن لە سەرجەم ناوچە داگیركراوەكان."

لەكۆتاییشدا جەختی كردۆتەوە كە چالاكییەكانیان زیاتر دەكەن و هەمو ئەوانەی كە دەستیان بە خوێنی خەڵكی بێ تاوانی عەفرین سورە دەكەنە ئامانج و وتوشیەتی"وەك ئەوەی لەسەرەتاوە بەڵێنمان بە گەلەكەمان داوە، ئێمە بۆ یەك ساتیش دودڵ نابین لە تۆڵەكردنەوە لە داگیركەرو جاشەكانی بەهەر رێگەو شێوازێك كە بلوێ."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×