قاسم سولەیمانی: ئەمریكا چوبێتە هەر شوێنێك دۆخی ئەمنی، ناسەقامگیر كردوە
  2019-07-12       585       

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بەوەی لەهەر شوێنێك بونی هەبێت، ئەو ناوچەیە نائارام و ناسەقامگیردەكات.

ئاوێنە: بەپێی میدیا ئێرانییەكان، قاسم سولەیمانی لە تویتێكدا رایگەیاندوە"ناسەقامگیریی ئەمنی بەشێكی جەوهەریی حكومەتی ئەمریكایە."

وتوشیەتی"ناتوانن یەك شوێن بدۆزنەوە ئەمریكا چوبێتە ناوی و لەڕێگەی بون و هێزی خۆیەوە ئاسایشی تێدا بەرقەرار كردبێت."

ئەو وتانەی قاسم سولەیمانی لەكاتێكدا كە بەرپرسانی ئەمریكا هەڕەشەی توندتركردنی سزاكانی سەر ئەو وڵاتە دەكەن و لەلایەكی دیكەوە بەریتانیاش ئێران تۆمەتبار دەكات بەوەی كە لەڕێگەی بەلەمەكانییەوە هەوڵیداوە دەست بەسەر كەشتییەكی نەوتبەریی وڵاتەكەیدا بگرێت بەڵام ئەو هەوڵەی ئێرانیان شكست پێهێناوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×