ڤیدیۆ...لەڕوادوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی هامڵتۆن دو كەس گیانیان لەدەستدا
  2019-07-12       532       

هاتوچۆی سۆران بڵاویكردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ(هەینی)، لەڕوداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی نێوان سۆران-چۆمان، دو كەس گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لەڕوبارەكەدا بێسەروشوێنە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە كە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هامڵتۆن لەنێوان سۆران و چۆمان، لەنزیك گوندی "وارەكەون" ئۆتۆمبێلێكی تاكسی وەرگەڕاوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەئەنجامی روداوەكەدا دو كەس گیانیان لەدەستداوەو یەكێكیان بێسەرو شوێنە لە روداوەكەدا.

ئاشكراشیكردوە كە هەر لە روداوەكەدا دو كەسی دیكەش بریندار بون.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×