"بڕیاری دورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی جێبەجێ ناكرێت"
  2019-07-12       1247       

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند"بڕیاری دورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پۆستەكەی جێبەجێ ناكرێت و بەردەوام دەبێت لە ئەركەكەی، ئەو بڕیارەش سەرپێچی یاسایەو سیاسییە."

ئاوێنە: رێبوار ئەحمەد بازیانی، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ(هەینی) بەمیدیای رەسمی حزبەكەی راگەیاند"یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕونی لە ماددەی شەشدا باسی كردوە، دانان‌و لادانی بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاكاندایەو بەدەنگی ئەندامانی ئەنجومەن دەبێت."

وتیشی"لادانی هەر بەڕێوەبەرێكی گشتی، بەندە بە سێ‌ خاڵەوە، ئەوانیش بریتین لە دەستپیسی، خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی، بەفیڕۆدانی دارایی گشتی، هیچ یەكێك لەو خاڵانەش لە مامۆستا دڵشاد عومەردا نەبوە."

ئاشكراشی كرد"ئەنجومەنی وەزیران لە بەڕێوەبەرە گشتییەكان بەرپرس نییەو دەسەڵاتی بڕیاری ئەنجومەی پارێزگاكانی نییە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران سەرپێچی یاسای كردوە، ئەو بڕیارە زیادەڕۆیی كردنە سەر دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان."

وتیشی"هاوكات سەرپێچی سیاسیشە، لەبەر ئەوەی لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی رێككەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی كراوە و رێككەوتنەكەش بەردەوامە و هەڵنەوەشاوەتەوە. ئەو پۆستەش پشكی بزوتنەوەی گۆڕانە نەك یەكێتی."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×