وەزارەتی دەرەوەی عێراق دو نووسینگە لە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ئەوەش دەبێتە
ھۆی کارئاسانیی بۆ ھاوڵاتیان، ھەتا بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەغداد نەکەن.
ئاوێنە: شێرکۆ میروەیس،
پەرلەمانتاری یەكێتی و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای حزبەكەی راگەیاند"چاوەڕوان
دەکرێت لە داھاتویەکی نزیکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق دو نوسینگە لە سلێمانی و ھەولێر
بکاتەوە."
وتیشی"ئەوەش کارئاسانیی بۆ ھاوڵاتیان دەکات کە بۆ تەسدیقکردنی بەڵگەنامەکان
سەردانی بەغداد نەکەن و بتوانن لە ھەرێمی کوردستان ئەو کارە جێبەجێ بکەن."
ئەوەشی
خستەڕو"کردنەوەی ئەو نوسینگانە لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەولێر
بە ھەماھەنگیی لەگەڵ حکومەتی ھەرێم دەبێت."