بەرپرسێكی یەكێتی: ماوەی كاركردنی پارێزگاری سلێمانی كۆتایی هاتوە
  2019-07-12       394       

جوتیار نوری، بەرپرسی كۆمسیۆنی حكومەت لەئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی رایگەیاند، گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌ پۆستی پارێزگاریشه‌وه‌، بۆته‌ زه‌روره‌ت و دەشڵێت؛ ماوەی كاركردنی پارێزگاری سلێمانی كۆتایی هاتوەو بە رێككەوتن لەگەڵ گۆڕان ئەو پرسە یەكلایی دەكەنەوە.

ئاوێنە: جوتیار نوری، به‌رپرسی كۆمسیۆنی حكومه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی، بە "ئێس ئێن ئێن"ی راگه‌یاند، له‌داهاتویه‌كی نزیكدا گفتوگۆ له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.

وتیشی: "له‌دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی په‌رله‌مان و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، ئێستا هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك چڕكراوه‌ته‌وه‌، له‌دوای كۆتاییهاتنی دۆسێی كه‌ركوكیش، گۆڕانكارییه‌كان له‌ زۆنی سه‌وز ده‌ستپێده‌كات".

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، گۆڕانكاریكردن له‌ پۆسته‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌ پۆستی پارێزگاریشه‌وه‌، بۆته‌ زه‌روره‌ت و پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێت.

ئاشكراشیكرد"به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌مانبو، ماوه‌ی كاركردنی پارێزگاری ئێستای سلێمانی كۆتایی هاتوه‌و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌ڕێككه‌وتن گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان بكات."

وتیشی"تائێستا نازانرێت ئایا رێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌كه‌ین یان هه‌مواری رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشو ده‌كرێته‌وه‌."

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×