بەپێی ئاژانسی هەواڵی "تاس"ی روسی، رادەستكردنی سیستمی بەرگری
ئاسمانی ئێس400 بە توركیا بە سێ كاروان دەبێت، گواستنەوەی بەشی یەكەم و دوەم بە
فڕۆكەو بەشی سێیەمیش كە لە 120 موشەك زیاتر پێكدێت بەڕێگەی دەریایی دەگەیەنرێت.
ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسەكە، ئەمڕۆ هەینی،
بەشی یەكەمی رادەستكردنەكە ئەنجامدراوەو هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەماوەیەكی
كورتدا بەشی دوەمی رادەستكردنەكە ئەنجام دەدرێت كە ئەم دو بەشە لەڕێی فڕۆكەوە
ئەنجام دراون.
ئەوەشی خستۆتەڕو
كە بەشی سێیەمی رادەستكردنی سیستمەكەش كە لە 120 موشەك زیاتر پێكدێت بە رێگەی
دەریایی دەگەیەنرێتە توركیا.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی
توركیا رایگه‌یاند كه له‌مڕۆوه ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی بەشی یه‌كه‌م له پێداویستییه‌كانی
سیستمی ئێس400 بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی "مورته‌د" لەئەنكەرە كراوه.
دوابەدوای ئەوەش مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا
رایگەیاندبو"پرۆسه‌یه‌كه له‌سه‌ر رێچكه‌ی خۆی به‌رده‌وامه. ئێمه هه‌ماهه‌گی
ئه‌م كارانه ده‌كه‌ین. چ مۆڵه‌تی فڕۆكه و چ مۆڵه‌تی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه دێن،
پرۆسه‌كان له‌وباره‌یه‌وه درێژه‌ی هه‌یه. وه‌زاره‌تی به‌رگرییشمان روونكردنه‌وه‌ی
پێویستی دا. هیچ گرفتێك له ئارادا نییه. پرۆسه‌كه بۆ له‌مه‌ودواش به‌شێوه‌یه‌كی
ته‌ندروست به‌رده‌وامیی ده‌بێت."