"ھەنگاوه‌كانی پارتی‌ بۆ دروستکردنی‌ ئەنجومەنێك بۆ مه‌سعود بارزانی‌ كارێكی‌ ھەستیارو مەترسی دارە"
  2019-07-12       1785       
هه‌واڵی‌ دروستكردنی‌ ئه‌نجومه‌نێك بۆ مه‌سعود بارزانی‌ به‌ناوی‌ "ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان" بڵاوبۆته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكیش پێیوایه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ كارێكی‌ "ھەستیارو مەترسی دارە".

ئاوێنه‌: بێستون فایه‌ق، ئه‌ندامی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌ئه‌كاوه‌نتی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی‌، ھەنگاوه‌كانی پارتی‌و حزبەکانی تر بۆ دروستکردن‌و بەیاساییکردنی ئەنجومەنێکی تازە لەکوردستان -ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان- ئێجگار ھەستیارو مەترسی دارە.

به‌بۆچونی‌ ئه‌و، ئەنجومەنێکی وەھا (ھەرناوێکی ھەبێ) جگە لەوەی پێچەوانەی دەستوری عێراق‌و بنەماکانی دەوڵەتی یاساو دامەزراوەیی‌و دیموکراسیە، راستەوخۆ بێ رۆڵ‌و بێ دەسەڵاتکردنی دەزگای تەشریعی‌و تەنفیزی کوردستانە.

بێستون فایه‌ق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لەئێستاوە بەرگرتن لەھەوڵێکی لەو جۆرە ئەرکێکی پیرۆزە.

سایتی‌ (درەو میدیا) بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ چەند رۆژێكە پارتی دیموكراتی كوردستان لەپشتی پەردەوە دەستی بەگفتوگۆیەكی نهێنی كردووە لەگەڵ  كەسی یەكەمی لایەنەكان بۆ دروستكردنی ئەنجومەنێك بەناوی "ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان"‌و دەیەوێت لەڕێگەی ئەم ئەنجومەنەوە بەفەرمی مەسعود بارزانی بكات بەمەرجەعی سیاسی هەرێمی كوردستان.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×