2019-07-12   1000     
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌بری به‌خشن ده‌بو وه‌زیری پێشوی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرایه.
ئاوێنە: بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە واژۆی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی پێشوی لەسەرە، بڕیاردراوە بەبەخشینی (پ.ی.د. تەحسین عەبدولکەریم ئەمین) لەپۆستی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە. لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە "لەسەر داوای خۆی" بوە.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، "دوای ئەوەی لەبەدواداچونێکی پەرلەمانی من‌و کارێکی رۆژنامەوانی هاورێم وریا حەمە کەریم لەسەر سەرۆکی لەسەر کارلابراوی زانکۆی هەڵەبجە (د. تەحسین) بەهۆی ساختەکردنی نمرەکانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ، دواجار پاش لێکۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی کوردستان راست‌و دروستی کەیسەکە یەکلا کرایەوە شەرعیەتی مانەوەی لەپۆستەکەی نەماو دورخرایەوە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاندووه، "بەڵام وەزیری پێشوی خوێندنی باڵا یوسف گۆران بەشێوەیەکی نایاسایی لەبری رەوانەکردنی بۆ دادگا‌و لێکۆڵینەوە لەپۆستەکەی بەخشیویەتی کە ئەمە ئاماژەیە کە حیزب هەوڵ ئەیا پیاوەکانی خۆی بپارێزێ."
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین به‌پێویستی ده‌زانێت كه دادگا‌و داواکاری گشتی دەستبەرداری ئەم کەیسەو کەیسەکانی تریش نەبێ، "سزای سەرپێچی کاران بدات".